کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر دادگای جزیرێ
شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان گه‌ريلاكانى و پۆليسى ناوچه‌كه روويدا
K24 - ژوورى هه‌واڵ
گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له ده‌ڤه‌ری جزیرێ سه‌ر به پارێزگه‌ی شرنا‌خ له باكووری كوردستان به رۆكێت هێرشیان كرده سه‌ر ته‌لاری دادگا.
ئەمڕۆ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه سێ رۆكێتیان ئاراسته‌ی ته‌لاری دادگای شاری جزیڕێ كرد‌و دواتر شه‌ڕوپێكدادان له نێوان گه‌ریلاكان و هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا روویدا.
به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان زیان به‌ر چه‌ند ماڵێك و ته‌لاری دادگا كه‌وت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
دوای رووداوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا لە شاری جزیرێ ده‌ستیان به ئۆپەراسیۆنه سه‌ربازييه‌كان كردووه.
له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوولی رابردوو له شاری جزیرێ نزیكه‌ی 9 رۆژ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندراو به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ئه‌و كات، 22 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.