پەتی دان بەكار بێنە

تا لە كلۆربوون بیپارێزی

پەتی دان بەكار بێنە
پەتی دان بەكار بێنە

K24- ژووری ھەواڵ
كلۆربوونی دان، تەندروستی دانەكانتان دەخاتە مەترسییەوە، مه‌ترسیبوون ته‌ندروستی دانیش ئه‌گه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی لاشه‌، بۆیە پزیشكەكان ئامۆژگاریمان دەكەن، لەدوای ژەمی خواردن پەتی دان بەكار بێنین بۆ ئەوەی نێوانی دانەكانمان پاك بكەیینەوە.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی، ته‌نیا شۆردنی دانه‌كان به‌هۆی فلچه‌وه‌، نابێته‌ هۆی پاكبوونه‌وه‌ی ته‌واوی دانه‌كان، باشترین رێگه‌ ئه‌وه‌یه‌، هه‌م په‌ت به‌كار بهێنین، هه‌م فڵچه‌، ڕۆژی جارێكیش به‌ گیراوه‌ی خاونێنكردنه‌وه‌ به‌كاربهێنین، ئه‌و جۆره‌ی كه‌ له‌ ده‌می ڕاده‌ده‌ی.
به‌م شێوه‌یه‌ له‌و پاشماوه‌ خۆراكییانه‌ی لە نێوان دانه‌كانمان دەمێنێتەوە، لاده‌چن و له‌ كلۆربوون ڕزگارمان ده‌بێ.