عه‌بادی فه‌رمان به‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كا

جێگری سەرۆكی چەكدارانی حەشدی شەعبی ڕایدەگەینێ كه‌ ھەموو جوڵەیەكیان بە فەرمانی عەبادی ئەنجام

عه‌بادی فه‌رمان به‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كا
عه‌بادی فه‌رمان به‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كا

K24- ژووری هه‌واڵ
جێگری سەرۆكی چەكدارانی حەشدی شەعبی ڕایدەگەینێ كه‌ ھەموو جوڵەیەكیان بە فەرمانی عەبادی ئەنجام دەدرێ.
ئەبوو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆكی چەكدارانی حەشدی شەعبی (جمینی میللی) دەڵێت: "حەشدی شەعبی پشتیوانی لە مانەوەی سیستەمی ئێستای حوكمڕانی لە عێراقدا دەكات و ڕووبەڕووی ھەر ھەوڵێكیش دەبینەوە كە ببێتە مەترسی بۆ سەر كابینەی حكوومەتی عەبادی.
دوێنێ ھەینی (6.11.2015) موھەندیس له‌ راگه‌یاندراوێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتیشی: "چەكدارانی حەشدی شەعبی پارێزگاری لە حەیدەرعەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن، ڕێگە نادەن ھیچ جۆرە ململانێیەكی سیاسی كاریگەری لەسەر ڕەوتی بەڕیوەچوونی پرۆسەی حوكمڕانی بگرێت".
حەشدی شەعبی میلیشیایەكی شیعە ئاینزایە و دوای دەستبەسەرداگرتنی مووسڵ لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)ەو، بە فەتوای عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی بەشێك لە شیعەكانی عێراق، دامەزرا.