کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عهبادی فهرمان به حهشدی شهعبی دهكا
جێگری سەرۆكی چەكدارانی حەشدی شەعبی ڕایدەگەینێ كه ھەموو جوڵەیەكیان بە فەرمانی عەبادی ئەنجام
K24- ژووری ههواڵ
جێگری سەرۆكی چەكدارانی حەشدی شەعبی ڕایدەگەینێ كه ھەموو جوڵەیەكیان بە فەرمانی عەبادی ئەنجام دەدرێ.
ئەبوو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆكی چەكدارانی حەشدی شەعبی (جمینی میللی) دەڵێت: "حەشدی شەعبی پشتیوانی لە مانەوەی سیستەمی ئێستای حوكمڕانی لە عێراقدا دەكات و ڕووبەڕووی ھەر ھەوڵێكیش دەبینەوە كە ببێتە مەترسی بۆ سەر كابینەی حكوومەتی عەبادی.
دوێنێ ھەینی (6.11.2015) موھەندیس له راگهیاندراوێكی تهلهڤزیۆنیدا گوتیشی: "چەكدارانی حەشدی شەعبی پارێزگاری لە حەیدەرعەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن، ڕێگە نادەن ھیچ جۆرە ململانێیەكی سیاسی كاریگەری لەسەر ڕەوتی بەڕیوەچوونی پرۆسەی حوكمڕانی بگرێت".
حەشدی شەعبی میلیشیایەكی شیعە ئاینزایە و دوای دەستبەسەرداگرتنی مووسڵ لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوی دهوڵهتی ئیسلامی (داعش)ەو، بە فەتوای عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی بەشێك لە شیعەكانی عێراق، دامەزرا.