کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكا
له‌گه‌ڵ شاندێك به‌بێ گۆڕان
K24- ژووری ھەواڵ
به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه‌ی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی یاوەری سەردانی بەغدا دەكەن.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كا، به‌پێی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و سه‌ردانه بۆ تاووتوێكردنی پرسی نه‌وت و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه به‌ڵام سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیران ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی، ته‌نیا بۆ به‌شداریكردنه له پرسه‌ی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی.
چه‌له‌بی، سەرۆكی كۆنگرەی نیشتیمانی عێراق و كه‌سایه‌تی سیاسیی ناسراوی شیعه، ڕۆژی 3.11.2015 له شاری به‌غدا، به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه، گیانی له‌ده‌ست دا.
دوێنێ هه‌ینی (6.11.2015) سامی ئه‌رگوشی، سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیران لە توویتێكدا لە پێگەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی توویتەر، رایگەیاند كە نێچیرڤان بارزانی رۆژی 7.11 بە یاوەری شاندێك سەردانی بەغدا دەكەن، ئاماژەشی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مەبەست لە سەردانەكەیان بەشداریكردنە لە پرسەی ئەحمەد چەلەبی. .
بە پێی زانیارییەكان، لەم سەردانەیدا بۆ بەغدا جگە لە بەشداریكردن لە پرسەكه، سەرۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە و تاووتوێی كێشە ھەڵپەساردراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەكەن، باس له‌وه‌ش ده‌كرێ كه ئه‌وشانده به‌بێ هیچ نوێنه‌ره‌ێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێ.
بۆ پشتراستكردنەوەی زانیارییەكان، (K24) پەیوەندی بە سكرتێری رۆژنامەوانی سەرۆك وه‌زیران كرد، بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو.
زیاتر لە دووساڵ دەبێت، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بودجەی ھەرێمی كوردستان بڕاوە، بۆیە سەردانی ھەر به‌رپرسێكی باڵای كورد بۆ بەغدا، گومان دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و ناوه‌ند بێت.