دەست بە دابەشكردنی نەوتی ھاووڵاتیان ده‌كرێ

ھەفتەی داھاتوو دەگاتە ھەولێر

دەست بە دابەشكردنی نەوتی ھاووڵاتیان ده‌كرێ
دەست بە دابەشكردنی نەوتی ھاووڵاتیان ده‌كرێ

K24- ژووری ھەواڵ
بەرپرسی پشكنینی سووتەمەنیی دەوروبەری پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێ كه‌ دەستكراوە بە دابەشكردنی نەوت بەسەر ھاووڵاتیان و ھەفتەیەكی دیكه‌ دەگاتە دەوروبەری ھەولێر.


موحسین سلێمان باڵەكی، بەرپرسی پشكنینی سووتەمەنیی دەوروبەری پارێزگای هەولێر، له‌ لێدوانێكدا بە (K24)ی راگەیاند كە دابەشكردنی نەوت بەسەر ھاووڵاتیان لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێ دەكات، گوتیشی: "ماوەی ھەفتەیەكە لە سنووری قەزاكانی مێرگەسۆر و رواندز و چۆمان دابەش دەكرێت".
دوێنێ هه‌ینی (6.11.2015) لە قەزای سۆران ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت.

بەرپرسی پشكنینی سووتەمەنیی دەوروبەری پارێزگای هەولێر، ئەوەشی خستەروو كە ئێسته‌ وەك كاروانى یەكەم یەك بەرمیل نەوت دەدرێت بە ھاووڵاتیان، ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد، لە ماوەی ھەفتەیەكی دیكەدا دابەشكردنی نەوت لە تەواوی دەڤەری سۆران تەواو دەبێت، دواتر لە دەوروبەری ھەولێر دابەش دەكرێت.

 

لەگەڵ ھاتنی وەرزی سەرماوسۆڵە، ساڵانە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەست دەكات بە دابەشكردنی نەوت بەسەر ھاووڵاتیان، بۆ ھەرساڵێك بە پێی فۆرمی خۆراك، 2 تا 3 بەرمیل نەوت نەوت دەدرێت بە ھەر خێزانێك.