عێراق.. هه‌روا تووشبوان به‌ كۆلێرا له‌ هه‌ڵكشانه‌

گه‌یشتووه‌ته‌ 2500 كه‌س

عێراق.. هه‌روا تووشبوان به‌ كۆلێرا له‌ هه‌ڵكشانه‌
عێراق.. هه‌روا تووشبوان به‌ كۆلێرا له‌ هه‌ڵكشانه‌

K24- ژووری هه‌واڵ
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەینێ كه‌ 200حاڵەتی توشبوون بە كۆلێرا لە ماوەی چوار ڕۆژ لەسەرتاسەری عێراق تۆمار كراون و به‌مه‌ش ژماره‌كه‌ بۆ 2500 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.


ئەحمەد ردێنی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند كە تەنیا دوێنێ ھەینی 40 حاڵەتی نوێی نەخۆشیەكە تۆمار كراون و %90 توشبووان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، نەخۆشخانەیەن جێھێشتووە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (7.11.2015) ئه‌و گوته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ درێژه‌ی بَڵاوكراوه‌كه‌یدا ده‌شڵێ: "200حاڵەتی توشبوون بە كۆلێرا لە ماوەی چوار ڕۆژ لەسەرتاسەری عێراق تۆمار كراون و به‌مه‌ش ژماره‌كه‌ بۆ 2500 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌".
كۆلێرا نەخۆشیەكی مه‌ترسیداره‌ دەبێتە ئەگەری ھەوكردنی دژواری بۆڕیەكان، لە ئەگەری بەكتریایی (ڤیبیریو) كۆلێرا ڕوودەدات. لە ئەنجام دا، نەخۆش تووشی سكچوونێكی دژوار دەبێت.زوو چارەسەر نەكردنی، ئەگەری ھەیە توشبووی كۆلێرا گیان لەدەست بدات.

 

كۆلێرا لەھاوینی ئەمساڵدا بەشێوەیەكی خێرا لە ناوەڕاست وباشووری عێراق بڵاو بووه‌تەوە.