ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
ڕۆدریگێز توڕه ده‌كرێ
له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا گرفتی هه‌یه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هێرشبه‌ری كۆلۆمبی یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا ماوه‌یه‌كه له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی ئه‌و یاریزانه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (7.11.2015)، ڕۆژنامه‌ی Marca كه نزیكه له یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئاماژه‌ی به توڕه‌بوونی ڕۆدریگێز كردووه.
ڕۆدریگێز 2 هه‌فته‌یه له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه و به‌شداری ڕاهێنانی یانه‌كه‌شی كردووه، به‌ڵام هێشتا ڕافائێل بینیتێزی ڕاهێنه‌ر گڵۆپی سه‌وزی بۆ پێ نه‌كردووه و بانگهێشتی یارییه‌كانی نه‌كردۆته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ڕۆدریگێز زۆر له بینیتێز توڕه‌یه و نازانێت هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی له یارییه‌كان چییه؟ له كاتێكدا ئه‌و به ته‌واوه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارودۆخی پێشووی.
ڕۆدریگێزی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له هاوینی 2014 له یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نساوه بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید گواسترایه‌وه، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی بانفێلدی ئه‌رژه‌نتینی و پۆرتۆی پورتوگالیش كردووه.