ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
پێرلۆ درێسی خیانه‌ت ده‌پۆشێ
ده‌گه‌ڕێته‌وه میلانۆ، به‌ڵام درێسی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ناپۆشێته‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌ندریه پیرلۆ، جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا كه ئێسته له خولی ئه‌مه‌ریكا یاری ده‌كات، بڕیاریداوه بگه‌ڕێته‌وه شاری میلانۆ، به‌ڵام دڕێسی ئه‌ی سی میلان ناپۆشێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی Correre dello sportـی ئیتاڵیا، له ڕاپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه له ئێسته‌دا خولی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاوه و كۆتایی پێ هاتووه، له‌م پێناوه‌یشدا ڕۆبێرتۆ مانسینی، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی (پیرلۆ)ـدایه بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌ی ئینته‌ر میلان. به‌وپێیه‌ی ئه‌م یاریزانه 3 مانگی پشووه و ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌م ماوه‌یه له یاریكردن دانه‌بڕێت.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م هه‌وڵه‌ی مانسینی سه‌ربگرێت و پیرلۆ پێوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر میلان بكات، ئه‌وا پیرلۆ ده‌چێته ڕیزی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه به خائین ناوده‌برێن، چونكه ئه‌گه‌ر یاریزانێك پێشتر یاری بۆ ئه‌ی سی میلان بكات و پاشان بۆ ئینته‌ر میلان بچێت، ئه‌وا به خائین وه‌سف ده‌كرێت.
پیرلۆ، پێشتریش له نێوان ساڵانی 1998 تا 2001 یاری بۆ ئینته‌ر میلان كردووه، دواتر بۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان گواسترایه‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌و یانه‌یه درێسی خیانه‌تی میلانی له‌به‌ر كرد، ئێسته‌یش پیرلۆی ته‌مه‌ن 46 ساڵان به فه‌رمی یاریزانی یانه‌ی نیویۆرك سیتی ئه‌مه‌ریكایه.