کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا گه‌شته‌كانى بۆ ميسر راده‌گرێت
80 هه‌زار گه‌شتيارى رووسيا له ميسرن
K24 - هه‌ولێر
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى رووسيا رايگه‌ياند، مۆسكۆ بڕياريداوه گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌وانى بۆ ميسر رابگرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدايه نزيكه‌ى 80 هه‌زار رووسيايى له ميسرن.
بڕياره‌كه‌ى مۆسكۆ دواى كهوتنهخوارهوهى فڕۆكه‌يه‌كى رووسيا دێت له ئاسمانى سينا و سه‌رجه‌م سه‌رنشينانى فڕۆكه‌كه گيانييان له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (7.11.2015)، ئه‌ركادى دڤۆركۆڤيچ، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى رووسيا، رايگه‌ياند، بڕيارى راگرتنى گه‌شته فڕۆكهوانييهكان بۆ ميسر، له‌لايه‌ن ڤلاديمێر پوتينن سه‌رۆك رووسيا ده‌رچووه.
ئاژانسى هه‌واڵى ئينتهرفاكسى رووسياش رايگه‌ياند، ژماره‌ى گه‌شتيارانى ئه‌و وڵاته له ميسر، به 80 هه‌زار گه‌شتيار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و گهشتيارانهش، ئه‌ركادى رايگه‌ياندووه، سوپاى ميسر سه‌رپه‌رشتى گه‌ڕانه‌وه‌و ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كانى ئه‌و گه‌شتيارانه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه رووسيا.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، ئۆليج ساڤانۆڤ، سه‌رۆكى ئاژانسى گه‌شتيارى رووسيا (رووس تۆريز) رايگه‌ياندووه، تا ئێستا 1200 گه‌شتيار، له ميسر گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له داهاتووشدا، رێگا به گه‌شتياران نادرێت، جانتاكانييان له هه‌مان ئه‌و فڕۆكهيهدا بێت كه پێى ده‌گه‌ڕێنه‌وه رووسيا.
ساڤانۆڤ گوتى: "فڕۆكه نهفهرههڵگرهكانى رووسيا، به‌بێ گه‌ياندنى هيچ سهرنشينێك ده‌چنه ميسر و له هه‌مان رۆژى گهيشتنييان ده‌ست به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گه‌شتياران ده‌كات و پرۆسه‌كه‌ش به گوێره‌ى پلانێكى پێشوه‌خته ئه‌نجام ده‌درێت".
ئاژانسه رايگه‌ياندووه، به‌شێك له‌و گه‌شتيارانه‌ى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گهشتهكانييان بۆ ميسر درابوو، ئاراسته‌ى گهشتهكانييان گۆڕيوه و لهجيانى ميسر سه‌ردانى توركيا ده‌كه‌ن.