ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
باشترین پێكهاته‌ی چامپیۆنس لیگ ڕاگه‌یاندرا
یه‌ك یاریزانی بارسیلۆنا و یه‌ك یاریزانی ڕیال مه‌دریدی تێدایه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا پێكهاته‌ی نموونه‌ی هه‌فته‌كه‌ی دیاری كرد كه به‌م شێوه‌یه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه.
ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی ناوی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه یووفا وه‌ك باشترین پێكهاته‌ی چامپیۆنس لیگ ده‌ستنیشانی كردووه، له‌م پێكهاته‌كه‌دا یه‌ك یاریزانی بارسیلۆنا و یه‌ك یاریزانی ڕیال مه‌دریدی تێدایه.
ئه‌مه‌یش پێكهاته نموونهییهكهیه:
گۆڵپارێز: بووفۆن ـ یوڤێنتووس
به‌رگری: ئالابا ـ بایرن میونشن، ناچۆ ـ ڕیال مەدرید، سمالینگ ـ مانچسته‌ر یونایتد، لیشنیشتاینەر یوڤێنتووس.
ناوه‌ند: ویلیان ـ چێلسی، کومس ـ جینیت، ڕه‌حیم ستێرلینگ ـ مان سیتی.
هێرشبه‌ر: تۆماس مۆلەر ـ بایرن میونشن، پاردۆ ـ ئۆلمپیاکۆس، نێیمار ـ بارسیلۆنا.
له دوای كۆتایی هاتنی هه‌ر هه‌فته‌یه‌كی چامپیۆنس لیگ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا باشترین پێكهاته‌ی هه‌فته‌كه دیاری ده‌كات.