کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فۆرمی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان دەکرێتە ئەلیکترۆنی
بۆ بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵييه
K24- ژوورى هه‌واڵ
بڕياره وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە چۆنیەتی کارپێکردنى فۆرمی بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیاندا بچێته‌وه و بيكاته ئەلیکترۆنی.
وه‌زيرى بارزگانى عێراق رايده‌گه‌يه‌نێ كه له‌به‌ربوونى گه‌نده‌ڵى و دهستكارييهكانى فۆڕمى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتيان، ناچارن ئه‌و فۆڕمه به ئه‌لكترۆنى بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (7.11.2015) موحەمەد شەیاع ئه‌لسودانى، وەزیری بازرگانی عێراق بە وەکالەت، لە بەیاننامەیەکدا رايگه‌ياند: "دۆسیەی بەشە خۆراکی مانگانە زۆر گرنگە بۆ دەوڵەت، بەڵام کێشە و گرفت و کەم و کوڕی زۆری ھەیە ھەر بۆیە پێویستی بە چاکسازی ھەیە".
راشيدهگهيهنێ کە گرفتەکانی پرۆسەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان بریتین لە بەشە پارەی تەرخانکراو بۆ کڕینی خۆراکەکان، ھاوردەکردنی خۆراکەکان و گرێبەستەکانی پەیوەست بەو پرۆسەیەوە.
بە گوێرەی ھەمان بەیاننامە، پرۆسەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە گەندەڵی و دەستکاری زۆری تێدایە ئەوەش زیان بە ھاووڵاتیان دەگەینێت.