فۆرمی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان دەکرێتە ئەلیکترۆنی

بۆ بنبڕكردنى گه‌نده‌ڵييه‌

فۆرمی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان دەکرێتە ئەلیکترۆنی
فۆرمی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان دەکرێتە ئەلیکترۆنی

K24- ژوورى هه‌واڵ

بڕياره‌ وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە چۆنیەتی کارپێکردنى  فۆرمی بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیاندا بچێته‌وه‌ و بيكاته‌ ئەلیکترۆنی.

وه‌زيرى بارزگانى عێراق رايده‌گه‌يه‌نێ كه‌ له‌به‌ربوونى گه‌نده‌ڵى و ده‌ستكارييه‌كانى فۆڕمى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتيان، ناچارن ئه‌و فۆڕمه‌ به‌ ئه‌لكترۆنى بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (7.11.2015) موحەمەد شەیاع ئه‌لسودانى، وەزیری بازرگانی عێراق بە وەکالەت، لە بەیاننامەیەکدا رايگه‌ياند: "دۆسیەی بەشە خۆراکی مانگانە زۆر گرنگە بۆ دەوڵەت، بەڵام کێشە و گرفت و کەم و کوڕی زۆری ھەیە ھەر بۆیە پێویستی بە چاکسازی ھەیە".

راشيده‌گه‌يه‌نێ کە گرفتەکانی پرۆسەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان بریتین لە بەشە پارەی تەرخانکراو بۆ کڕینی خۆراکەکان، ھاوردەکردنی خۆراکەکان و گرێبەستەکانی پەیوەست بەو پرۆسەیەوە.

بە گوێرەی ھەمان بەیاننامە، پرۆسەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە گەندەڵی و دەستکاری زۆری تێدایە ئەوەش زیان بە ھاووڵاتیان دەگەینێت.