ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
چاڤی باسی كلاسیكۆ ده‌كات
پێیوایه یارییه‌كی ئاڵۆز ده‌بێ
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
جه‌نگاوه‌ره‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه له باره‌ی یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا و ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ی بارسا ده‌خوازێت و به یارییه‌كی ئاڵۆزیش وه‌سفی ده‌كات.
چاڤی هێرناندێز، له لێدوانێكدا كه له ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له ئێسته‌دا هه‌ردوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا به ئاستێكی به‌رز تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.
هێرناندێزی یاریزانی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری ده‌شڵێت: "له ئێسته‌وه خۆم بۆ سه‌یركردنی ئه‌و یارییه ئاماده كردووه، دڵنیام یارییه‌كی خۆش ده‌بێت، وه‌لێ بۆ هه‌ردوو یانه‌یش قورس ده‌بێ، زه‌حمه‌تیشه كه‌س بتوانێت پێشبینییه‌كی دروست بۆ ئه‌م یارییه بكات."
یانه‌كانی به‌رشلۆنه و ڕیال مه‌درید كه بڕیاره له 21ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببه‌نه‌وه، هه‌ردووكیان له ئێسته‌دا خاوه‌نی 24 خاڵن، به‌ڵام یانه‌ی ڕیال به جیاوازی گۆڵ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی