کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بۆردمانى شه‌نگال ده‌كرێ
پێشمه‌رگه شوێنه‌كان ده‌ستنيشان ده‌كا
K24 – ھەولێر
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان دووباره ده‌ستيان كردووه‌ته‌وه به بۆردمانكردنى شه‌نگال و تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (7.11.2015) عه‌قيد شاهين جه‌وهه‌ر، به (K24) گوت: "فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان بۆردومانى شه‌نگال ده‌كه‌ن و پێشمه‌رگه‌ش يارمه‌تيده‌رن له ده‌ستيشانكردنى شوێنى بۆردومانه‌كان و به‌جۆرێك وايكردووه كاريگه‌رى له‌سه‌ر دوژمن هه‌بێت".
گوتيشى: "بۆردومانكردنى شه‌نگال له‌لايه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه، زياتر له 10 رۆژه ده‌ستى پێكردووه و له رۆژێكدا 1 كاتژمێر به به‌رده‌وامى گورز له داعش ده‌وه‌شێنن و تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش به‌رده‌وامن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "دواين بۆردومانى هاوپه‌يمانان به‌دوورى كه‌متر له كيلۆمه‌ترێك له نزيك پێشمه‌رگه بووه، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كان سه‌لامه‌تن و خۆيان ده‌پارێزن و زيانێكى زۆر به‌ر چه‌كدارانى داعش كه‌وتووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه پێشمه‌رگه له ئێسته‌دا له ئاماده‌باشى دايه بۆ هێرشكردنه سه‌ر شه‌نگال، به‌ڵام چاوه‌ڕێ بڕيارى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌و هێرشكردنه.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.