کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توندوتیژی سێكسی له كوردستان په‌ره‌ده‌ستێنێ
به شه‌ش مانگ 81 خۆكوشتن و خۆسوتاندن تۆمار كراون
K24- ژووری ھەواڵ
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئهمشاڵ، 81 حاڵەتی خۆكوشتن و خۆسوتاندن روویانداوە و ڕێژه‌ی توندوتیژی سێكسیش به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێ.
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری شەش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بڵاو دەكاتەوە و تێیدا 57 حاڵەتی خۆسوتاندن و 24 حاڵەتی خۆكوشتن تۆماركراون. به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ش، ڕێژه‌ی توندوتیژی سێكسی زیادی كردووه و ھەر لەو ماوەیەدا 65 حاڵه‌تی تۆمار كراون.
ئامارەكە ئەوە دەخاتەروو كە له پارێزگای هه‌ولێر 12 ژن خۆیان كوشتووه و 12ی دیكه‌ش كوژراون، هاوكات 41 حاڵه‌تی سوتان و 22 حاڵه‌تی خۆسوتاندن تۆماركراوه و 3 حاڵه‌تی سێكس و 1255 سكاڵا تۆماركراون.
ھەروەھا له پارێزگای سلێمانی، 6 حاڵه‌تی كوشتن و 11 حاڵه‌تی خۆكوشتن و 24 سوتان و 17 حاڵه‌تی خۆسوتاندن و 29 حاڵه‌تی سێكسی و 616 سكاڵا تۆماركراون.
لە سنووری پارێزگای دھۆك 23حِاڵەتی سوتان و 4 حاڵه‌تی كوشتن و8 حاڵه‌تی خۆكوشتن و 10 حاڵەتی خۆسوتاندن تۆماركراوه و21 حاڵه‌تی توندوتیژی سێكسی و 964 سكاڵا تۆماركراون.
له ناوچەی گه‌رمیانیش ،6 حاڵه‌تی كوشتن و 2 خۆكوشتن و 7 سوتان و8 حاڵه‌تی خۆسوتاندن و 12 حاڵه‌تی ته‌حه‌روشی سێكسی و 440 سكاڵا تۆماركراون.
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه چه‌ند جارێك تۆماری ڕێژه‌ی توندوتیژی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به‌و دۆسیانه‌ی تۆمار ده‌كرێن، بۆیه ڕه‌نگه ڕێژه‌كان خۆی زیاتر بن.