کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
برات پیت هانا بۆ كچێكی فه‌ره‌نسی ده‌با
هێشتا ورده‌كاری ئاشكرا نه‌كراوه
K24- ژووری ھەواڵ
براد پیت و ئەكتەری ناسراوی فەڕەنسی مێرییەن گویتار لە كارێكی سینەمایی ھاوبەشدا بەشدار دەبن.
براد پیت ئەكتەری ناسراوی ھۆڵیوود، لەگەڵ مێرییەن گویتار، كچە ئەكتەری ناسراوی فەرەنسی لەكارێكی سینەمای ھاوبەشدا بەشدار دەبن.
فیلمەكە لە دەرھێنانی دەرھێنەری بەناوبانگ ڕۆبێرت زیمیكس، فیلمەكە باس لەماوەی جەنگی جیھانی دووەم دەكات . پیت رۆڵی بكوژێكی بەكرێگیراوی كندی دەبینێت. گویتاریش دەوری بكوژێكی فەڕەنسی دەبینێت، ئەوان لەلایەن دەزگه‌ی ھەوڵگری ھاوپەیمانەكان بانگ دەكرێن بە مەبەستی كوشتنی باڵوێزی ئەڵمانیا لە مەغریب، به‌و پێیه‌ی بەپێی لە سەردەمی جه‌نگی جیھانیی دووەم نازییەكان دەسەڵاتێكی بەرفروانیان هه‌بووه لە جیھاندا.
تاوه‌كوو ئێسته ناوی فیلمەكە ئاشكرا نەكراوە، فیلمەكە لە وڵاتانی مەغریب، فەرەنسا و كەندا و كاری وێنەگیرانی بۆدەكرێت. بڕیار وایە لە سەرەتای ساڵی داھاتوو دەست بەكاری وێنەگرتنی فیلمەكە بكرێت و لەكۆتایی ھەمان ساڵیش‌دا نمایش بكرێت.
بۆیەكەم جارە دەرھێنەر "ڕۆبێرت زیمیكس" كار لەگەڵ پیت و گویتار دەكات، یەكەم جاریشە پیت و گویتار بەشداری لە كارێكی ھاوبەشدا دەكەن. به‌ڵام به‌هۆی ناوبانگی هه‌ردوكیانه‌وه، پێشبینی دەكرێت فیلمەكە سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بێنێت. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كه ناسراوه و چه‌ندان فیلمی سه‌ركه‌وتووی ده‌رهێناوه، كۆمپانیای بەرھەمھێنەریش پێشبینی بەدەستهێنانی داھاتێكی زۆر دەكات.