کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئاكپارتی سوورە لەسەر گۆڕینی دەستوور
ته‌نیا بۆ ئه‌ردوغان نییه
K24- ئەنقەرە
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی لیستی ئاكپارتی لە پەرلەمانی ھەڵبژێردراوی توركیا، رایدەگەیەنێ كە ئەوان سوورن لەسەر گۆڕینی دەستووری وڵاتەكەیان.
ئیلكنور ئیەنجۆز جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی لیستی ئاكپارتی بە (K24)ی راگەیاند: كە دەبێ بە شێوەیەكی خێرا، كۆمسیۆنێك دروست بكرێت، لەسەر دەستووری نوێ بگەنە رێكەوتن.
دوای ئەوەی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەكان، دوا ئەنجامی فەرمی ھەڵبژاردنی دووباره‌ی په‌رله‌مانی توركیا ئاشكرا دەكات، پەرلەمانتاران بۆ مەراسیمی سوێندخواردن دەچنە ناو ھۆڵی پەرلەمان.
ئیلكنور ئیەنجۆز، رەخنە لە پارتەكانی ئۆپۆزسیۆن دەگرێت و دەڵێ: "بە داخەوە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان گفتوگۆ لەسەر سیستەمی سەرۆكایەتی ده‌كه‌ن، پێیان وایە ئەو پۆستە تەنیا بۆ سەرۆكی ئێمە دەبێت، نازانن كە ھەموو كەسەكان دەڕۆن و سیستەم دەمێنێتەوە، دەبێ بیر لە دواڕۆژی توركیا بكەنەوە".
دوای راگەیاندنی ئەنجامە نا فەرمیەكان، ئەوەی ئێسته بووه‌تە گفتوگۆی نێوان پارتە سیاسیەكانی توركیا، پرسی گۆرینی دەستورە بۆ وڵاتەكەیە، ئاكپارتی كە دەنگی زۆرینەی بەدەست ھێنا و پارتی دەستەڵاتدارە، كاردەكەن بۆ ئەوەی سیستەمی وڵاتەكەیان ببێت بە سەرۆكایەتی.
له هه‌ڵبژاردنی دوباره‌ی په‌رله‌مانی توركیا كه 1.11.2015 به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان توانی 49.5%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێ و به‌مه‌ش ده‌توانێ حكوومه‌ت به‌ته‌نیا ڕابه‌گه‌یه‌نێ. ئه‌و پارته ده‌یه‌وێ سیسته‌می وڵات بكات به سه‌رۆكایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، به‌پێی ده‌ستوور زیاد بكات.