وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ند زانكۆیه‌ك قه‌ده‌خه‌ ده‌كا

"كاتی خۆتان به‌ فیڕۆ ده‌ده‌ن"

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ند زانكۆیه‌ك قه‌ده‌خه‌ ده‌كا
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ند زانكۆیه‌ك قه‌ده‌خه‌ ده‌كا

K24- ژووری هه‌واڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا، داوا لە خوازیارانی خوێندن دەكات، لە زانكۆ ئەھلییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان نەخوێنن.


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی ھەرێمی كوردستان، داوا لە سەرجەم خوازیارانی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەكات لە زانكۆ ئەھلییەكانی دەرەوەی ئیدارەی كوردستان نەخوێنن، چونكە شێوازی دەوامكردن لەو زانكۆیانە بەگوێرەی پێویستیی زانستی وكارگێڕی نییە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (8.11.2015) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ڕایگه‌یاند كه‌ زانكۆكانی: حەدبا، نوور، قەڵەم، كتاب.. ھتد بەگوێرەی پێویستیی زانستی وكارگێڕی نین و دەشڵێن: "پێوەری وەرگرتن لەم زانكۆیاندا زۆر نزمترە، بە بەراورد بە زانكۆ تایبەتییەكانی دیكه‌ی كوردستان".
ئاماژەیان بەوەش كردووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە ھیچ شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ ئەو كۆلێژ و زانكۆیانەدا ناكات، ئەوانەی لەو زانكۆیانە بخوێنن كاتی خۆیان بە فیڕۆ دەدەن.
ساڵانە بەشێكی زۆری خوێندكاران دوای دەرچوونیان لە ئامادەی ڕوو لە زانكۆكان دەكەن بەشێكیان لە زانكۆ تایبەتیەكان دەخوێنن، بەشێكیشیان ڕوو لە زانكۆ حكوومییەكان دەكەن.


چەند زانكۆ و كۆلێژێكی تایبەت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان كراونەتەوە، بە نمرەی زۆر نزم خوازیارانی خوێندن وەردەگرن، بەشێكی زۆری خوازیارانی خوێندن ڕوو لەم زانكۆ و كۆلێژانە دەكەن بۆ خوێندن و بەدەستھێنانی بڕوانامە.