کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بایه‌خ به دۆسیه‌ی ئێزدی و كریستیانه‌كان ده‌دا
شاندێكیان له هه‌ولێرن
K24- ژووری هه‌واڵ
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كار بۆ بەجینۆساید ناساندنی نەهامەتییەكانی ئێزیدی و كریستیانەكان دەكات.
شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بە سەرۆكایەتیی كۆنگرێسمانان، رۆهربێچەر و ستیڤ كینگ له هه‌ولێرن و به‌ڵێنیانداوه له هه‌وڵه‌كانیان له ئاستی ئه‌مه‌ریكا و نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ پشتیوانی كوردستان له رووی هاوكاری سه‌ربازی به‌رده‌وام ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كار بۆ به‌جینۆساید ناساندنی نه‌هامه‌تییه‌كانی ئیزیدی و كرستیانه‌كان ده‌كه‌ن.
شانده‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ شه‌ممه (7.11.2015) له‌میانه‌ی دیداریان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتیان كردەوە، له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن تا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی و بەتایبەتی ئه‌مریكا لە پێشكەشكردنی هاوكاریی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بن.
هەروەها ئاشكرایان كرد، كە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسایەكیان پێشكەش بە كۆنگرێسی وڵاتەكەیان كردووە، تاوه‌كوو ئەو كارەساتەی بەسەر ئێزدیی و كرستیانەكاندا هاتووە، به‌جینۆساید بناسێنرێ.