کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بایرن میونشن شتوتگارتیشی تێكشاند
هه‌ر له گێمی یه‌كه‌مدا ئاڵای سپییان هه‌ڵ كرد
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنه‌كانی درێژه پێده‌دات و ئه‌مجاره‌یان به چوار گۆڵی خاوێن له یانه‌ی شتوتگارتی برده‌وه.
له هه‌فته‌ی دوازده‌مینی بۆندسلیگادا، شه‌وی ڕابردوو بایرن توانی ته‌نیا به گێمێك ئه‌نجامه‌كه‌ی يه‌كلا بكاته‌وه و هه‌ر چوار گۆڵه‌كه‌ش له ماوه‌ی 40 خولهك تۆمار كرا.
له خوله‌كی 11 یاریان ڕۆبن یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دوای حه‌فت خولهك دۆگڵاس كۆستا دووه‌مین گۆڵی تۆمار كرد.
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی ڕێگه‌ی نه‌دا نیوه‌ی یه‌كه‌م به بێ گۆڵی ئه‌و كۆتایی بێت، كاتێك له خوله‌كی 37 گۆڵێكی تۆمار كرد، له خوله‌كه‌كانی كۆتایی گێمی یهكهكدا، تۆماس مووله‌ر گۆڵی چواره‌م و دڵنیایی تۆمار كرد، به‌مه‌یش 90 خوله‌كی یارییه‌كه به‌م شێوه‌یه كۆتایی هات.
یانه‌ی بایرن میونش نزیكه له نووسینه‌وه‌ی تۆمارێكی مێژوویی، له ئێسته‌یشدا به 34 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه پته‌وتر كرد، شتوتگارتیش ته‌نیا 10 خاڵی هه‌یه و له خانه‌كانی خواره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێت.