کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
واشنتۆن ھەڕەشە دهكا و ئێران وهڵامی دهداتهوه
"ئێران لە رێگەی دەست تێوەردانی سەربازییەوە خۆی خزاندووەتە ناوچەكە"
K24- ژووری ههواڵ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی وەزیری بەرگریی ئەمهریكادا دەڵێ ئەمریكا خۆی ھۆكاری ئاڵۆزییەكانی ئەم ناوچەیەیه.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وەڵامی گوتەكانی وەزیری بەرگریی ئەمریكای دایەوە و مەرزیە ئەفخەم، گوتەبێژی ئەم وەزارەتە گوتی: "ئەمهریكا خۆی ھۆكاری ئاڵۆزییەكانی ئەم ناوچەیە و گوتەكانی ئاشتۆن كارتەر، وهزیری بهرگری ئهمهریكا، بە ئاشكرا دەبێتە ھۆی دوژمنایەتی لە ناوچەكەدا.
ئاشتۆن كارتەر، بە گۆڤاری "ئاتلانتیك"ی گوتبوو: "ئێران لە رێگەی دەست تێوەردانی سەربازییەوە خۆی خزاندووەتە ناوچەكە و رەخنە لە وڵاتانی عەرەبیی كەنداو دەگرێت و داوا لەو وڵاتانە دەكات لە جیاتی كڕینی چەك و تەقەمەنیی زۆر، ئیرادەی بەرەنگاربوونەی ئێرانیان ھەبێت.
مەرزییە ئەفخەم، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، له وهڵامیدا دهڵێ: "وەزیری بەرگریی ئەمهریكا بە ئاشكرا لە ناوچەكەدا خەریكی پەرە پێدانی رەشبینی و دوژمنایەتییە.
كارتەر داوای لە وڵاتانی كەنداو كرد ھێزە سەربازییەكانیان لە وشكانیدا بەھێز بكەن و بە تایبەت بە دوای بەرەنگاربوونەوەی ئێران و داعشەوە بن.
مەرزییە ئەفخەم ، لە وڵامی ئەم گوتانەی ئاشتۆن كارتەردا، بە ئاژانسی "ئیرنا"ی گوت: "ئەم بۆچوونانەی وەزیری بەرگریی ئەمهریكا بە ئاشكرا دوژمندارییەتی و رەشبینی لە ناوچەكەدا پەرە پێدەدات و ئەمریكا لە گەڵ لافاوی فرۆشتنی چەك و تەقەمەنیدا بەدوای سیاسەتی شێواندنی ناوچەكەوەیە.
ئەفخەم گوتیشی: "قسەكانی وەزیری بەرگریی ئەمهریكا پێش ئەوەی پێویستی بە وەڵامی كۆماری ئیسلامی بێت، دەبێت لەلایەن وڵاتانی عەرەبیی ناوچەكەوە وەڵام بدرێتەوە كە بەم جۆرە بە پەستییەوە باسیان كراوە".
ئاشتۆن كارتەر، وەزیری بەرگری ئەمهریكا، سهبارهت ههڕهشهش له دهستێوهردانی دۆزی سووریا دهكات و ڕایدهگهیهنێ كە وڵاتهكهی وەڵامی بۆ سەرجەم ئەو ھەنگاوانەی ڕووسیا دەبێت، كە دەیھاوێژێ دژی بەرژەوەندییەكانی ئەمهریكا. گوتیشی: "ئێمەلە بەرانبەر دوژمنكاری ھیچ وڵاتێك بێ دەنگ نابین، ئێسته لەگەڵ ھاوپەیمانان سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ ئەو ھێرشانەی ڕووسیا دەیكاتە سەر ئەو لایەنانەی شەڕ دژی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا دەكەن".
ئەمە لە كاتێكدایە، پێشتر بەھۆی ناردنی چەند ڕاوێژكارێكی ئەمهریكی بۆ سووریا، حكوومهتی ڕووسیا ھۆشداری دابووه ئەمهریكا، بەوەی ھێرش دەكاتە سەر ئەو ھێزانەی كە كار بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی ئەسەد دەكەن لە سووریا بەو لایەنانەش كە ئەمهریكا ھاوكاریان دەكات.
دوای ئەوەی ھاوپەیمانییەتی چوار قۆڵی لە نێوان سووریا، ئێران و عێراق، بەسەرۆكایەتی ڕووسیا پێكھات، لە كۆتایی مانگی ئەیلوول، ڕووسیا دەستی بە ھێرشی ئاسمانیی كردووە لە سووریادا و بۆردوومانی چەكدارانی داعش و ھێزەكانی دژ بە بەشار ئەسەد دەكات.