شه‌یتانه‌كان تامی شكستیان به‌ میوانه‌كه‌یان چه‌شت

هێشتا كوڕه‌ زێرینه‌كه‌ ونه‌

شه‌یتانه‌كان تامی شكستیان به‌ میوانه‌كه‌یان چه‌شت
شه‌یتانه‌كان تامی شكستیان به‌ میوانه‌كه‌یان چه‌شت

K24 ـ ژووری هه‌واڵ 

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌م هه‌فته‌یه‌دا سوودی له‌ یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ره‌كانی وه‌رگرت و تامی شكستی به‌ میوانه‌كه‌ی چه‌شت.

 

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی دوازده‌یه‌می پرێمه‌ر لیگدا، شه‌وی ڕابردوو مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد میوانداریی یانه‌ی وێست برۆمیچ ئالبیۆنی كرد، ئه‌گه‌رچی له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌مدا نه‌یانتوانی هیچ گۆڵێك تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا ڕێد دێڤڵز دوو گۆڵیان له‌ ڕێگه‌ی جێسی لینگارد و خوان ماتاوه‌ تۆمار كرد، كه‌ ئه‌وه‌ی دووه‌میان به‌ لێدانی سزا تۆمار كرا.

له‌ دوای هه‌ر یارییه‌ك پرسیار له‌ ونبوونی واین ڕوونی ده‌كرێت، بابه‌تی گۆڵتۆمارنه‌كردنی ئه‌و یاریزانه‌ كه‌ به‌ كوڕه‌ زێرینه‌كه‌ی یانه‌كه‌ ناسراوه‌ هه‌میشه‌ له‌ لایه‌ن میدیاكانه‌وه‌ ده‌وروژێندرێته‌وه‌.

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌م بردنه‌وه‌ ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 24 خاڵ به‌رز كرده‌وه‌ و به‌ره‌و خانه‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ هه‌ڵكشا.

هەر لە پرێمەرلیگدا، وێستهام یونایتد و ئێڤەرتۆن بە گۆڵێک یەکسان بوون.

لە ئاپتۆن پارک، گەرچی سەرەتا هەمەرز بە گۆلێکی مانوێل لانزینی لە خولەکی ٣٠ بە پێشکەوت، بەڵام بەر لەوەی نیوەی یەکەم کۆتایی بێت، رۆمێلۆ لۆکاکۆ گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ئێڤەرتن تۆمارکرد و تۆفێزی کردە خاوەنی گۆڵێک.

لە نیوەی دووم هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا و هەردوو یانە تەنیا خالێکیان لە یارییەکە بەدەستهێنا، وێستهام ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٢١ خاڵ بەرزکردەوە و لە پێنجەمی ریزبەندیی دێت، ئێڤەرتۆنیش بە ١٧ خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت.