کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گۆرانييه‌كى عه‌ره‌بى پله‌ى يه‌كه‌م وه‌رده‌گرێ
گۆڕ‌انى خۆشه‌ويستى دڵمه
K24- ژوورى هه‌واڵ
له ئیسرائیل گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بی میللی پله‌ی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته جێیی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر.
گۆرانییه‌كه له لایه‌ن سێ خوشكی یه‌هودی به ره‌چه‌ڵه‌ك یه‌مه‌نی له چوارچێوه‌ی گروپێكدا، گوتراوه.
گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بی به ناوی خۆشه‌ویستی دڵم ده‌بێته جێی سه‌رنجی ئیسرائیلییه‌كان له نێو گۆرانییه میللیه‌كاندا پله‌ی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت. گۆرانییه‌كه له لایه‌ن سێ خوشكی ئیسرائیلی به ره‌چه‌ڵه‌ك یه‌مه‌نی, له چوارچێوه‌ی گروپێك به ناوی "ئه‌یوا" گوتراوه.
تایر و لیرۆن و تاگل، خه‌ڵكی گوندێكی بچووكی باشووری ئیسرائیلن وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئه‌وان له خێزانێكی موزیكیدا په‌روه‌رده‌كراون.
گۆرانییه‌كه له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبومی گروپه‌كه‌دا له مانگی 9ى ئه‌مساڵ ده‌رچووه، هه‌روه‌كوو تاير حاييمى گۆرانيبێژ، ئاماژه‌ى پێ ده‌كات كه چيڕۆكى گۆرانييه‌كان باس له ئه‌شق و خۆشه‌ويستى ده‌كات و ده‌ڵێت: "زۆر حه‌ز له گۆرانییه‌كه ده‌كه‌ن، زۆر رۆمانسیه، باس له ئه‌شق و خۆشه‌ویستی ده‌كات، ئاشقێك كه نازاندرێ بۆ كوێ چووه، هه‌مووان ده‌پرسن ئه‌و بۆ كوێ چووه؟، كه‌س هه‌یه گریانم ببیستێت؟، كێ كارێك ده‌كات هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌م؟".
ئه‌و سێ خوشكه گۆرانیبێژه ده‌شڵێن كه له نێو جه‌ماوه‌ردا زۆر به زوویی پێشوازی له گۆرانییه‌كه‌یان كراوه و دواتر سه‌رنجی خه‌ڵكی دیكه‌شی له میسر و مه‌غریب و یه‌مه‌ن راكێشاوه.
لیرۆن حاییم، يه‌كێكه له گۆرانيبێژه‌كان ده‌ڵێت: "خوازیاربووین گۆرانی خۆشه‌ویستی دڵم سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت و خه‌ڵك پێشوازی لێ بكات و هه‌ست به جۆرێك له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كه بكه‌ن، به كرده‌وه ئه‌مه روویدا، ئێمه زۆر خۆشحاڵین".
ئێسته گروپه‌كه دوای نمایشكردنی یه‌كه‌م ئه‌لبومیان به سه‌ركه‌وتوویی، ئاماده‌كاری بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومێكی دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌وان نایانه‌وێت كاروانی هونه‌رییان لێره‌دا بوه‌ستێت.
ته‌واوى گۆرانيه‌كه له‌م ڤيدۆيه‌ى خواره‌وه ببينه: