مۆرینهۆیان به‌ زیندوویی له‌ گۆڕنا

تا دێت حاڵی چێڵسی شڕتر ده‌بێت

مۆرینهۆیان به‌ زیندوویی له‌ گۆڕنا
مۆرینهۆیان به‌ زیندوویی له‌ گۆڕنا

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

یانه‌ی چێڵسی هه‌فته‌ دوای هه‌فته‌ له‌ پرێمه‌ر لیگ بارودۆخی شڕ تر ده‌بێت، ئه‌مجاره‌شیان شكستێكی دیكه‌شی هاته‌ ڕێ، زۆرینه‌ی ڕه‌خنه‌گرانیش خراپی چێڵسی بۆ خراپی مۆرینهۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

 

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پرێمه‌ر لیگدا، شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی چێڵسی بووه‌ میوانی یانه‌ی ستۆك سیتی، له‌م یارییه‌دا دووباره‌ بلووز به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕا، تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌یش له‌ خوله‌كی 53 له‌ لایه‌ن ئارناتۆڤیچه‌وه‌ تۆمار كرا.

هیچ كاتێك به‌م شێوه‌یه‌ گڵۆڵه‌كه‌ی جۆزێ مۆرینهۆ له‌ لێژیدا نه‌بووه‌. له‌ ئێستادا زیاتر له‌ هه‌موو كات له‌ دره‌كردن له‌ چێڵسی نزیك بووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه‌ خراپترین چێڵسی له‌ مێژوویدا. هاوكات میدیا ئینگلیزییه‌كانیش باس له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئیداره‌ی پاڵه‌وانی ئینگلته‌را بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی تاوتوێیان ده‌كه‌ن.

یانه‌ی چێڵسی له‌ 12 یاری ته‌نیا 11 خاڵی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ حه‌وته‌مین یارییه‌ پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو تووشی دۆڕان دێت و بۆ خانه‌یه‌كی دیكه‌ی خوارخۆی خزا كه‌ خانه‌ی شازده‌یه‌مه‌.