کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شەمەندەفەری پاریس سان جێرمان ناوەستێت
تۆڵۆزیان تێر گۆڵ کرد
K24 ـ ژووری ههواڵ
لهم ههفتهیهی خولی پلهیهكی تۆپی پێی فهڕهنسا، كوڕانی لۆران بلان بەسەرکردایەتی ئیبراھیمۆڤیچ سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا.
لە ھەفتەی سێزدەیەمینی لیگ وەنی فەرەنسا، شهوی ڕابردوو ههردوو یانهی پاریس سان جێرمان و تۆڵۆز به یهك گهیشتن، ھەر زوو ئەنخێل دیماریا گۆلی یەکەمى لە خولەکی شەشدا تۆمار کرد. تەنھا ئەم گۆلەیش لە نیوەی یەکەمدا بەس نەبوو، ئیبراھیمۆڤیچ ئەنجامەکەی دووە ئەوەندە کردەوە.
لە گێمی دووەم و لە خولەکەکانی 66، 75 و 78ـدا, ھەریەک لە یاریزانان لۆکاس مۆرا و ئیبراھیمۆڤیچ و لاڤێزی سێ گۆلی دیکەیان تۆمار کردو تۆلۆزیان تێر گۆل کرد.
بەم سەرکەوتنە یانەی سانجێرمان خالەکانی بۆ 35 خاڵ بەرزکردەوە، شوێنی خۆی لەخانەی یەکەم قایمتر کرد.
یانەی تۆلۆزیش تەنھا ھەنگاوێک لە کۆتای ریزبەند دوورە و 9 خاڵی ھەیە.