کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سەردار عەبدوڵڵا: شه‌رمه بۆ شانده‌كه بێ لایه‌نه‌كانی دیكه چوونه به‌غدا
ئێسته هاوڕێكانی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕۆڵ ده‌گێڕن
K24- ژووری هه‌واڵ
ئەندامێكی پێشووی پەرلەمان رایدەگەیەنێ، عەیبەیە دڵیان بەوە خۆشبێت كە بەگەرمی پێشوازی لەم شاندە نەكراوە و بۆ شانده‌كه‌ش شه‌رمه كه بێ لایه‌نه‌كانی دیكه چوونه‌ته به‌غدا.
سەردار عەبدوڵڵا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی گۆڕان دەڵێت: "شەرمە شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەبێ نوێنەری لایەنەكانی دیكە بچێتە بەغدا، لەبەرانبەردا، لایەنەكانی دیكەش نابێ دڵیان بەوە خۆشبێت كە بەگەرمی پێشوازی لەم شاندە نەكراوە". به بێزاریشهوه ڕووانییه: "هه‌ندێ كه‌س له‌ملا و له‌ولا قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن شاندی كوردستان وه‌ك پێویست پێشوازییان لێ نه‌كراوه، .
ئەمڕۆ یەكشەمە (8.11.2015) لە میانەی بەشداریكردنی لە رووماڵی ھەواڵی (K24) سەردار عەبدوڵڵا، بە بێ ئاماژەدان بە ھیچ لایەن و نوێنەری لایەنە سیاسیەكان، سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌كه‌ی، گوتی: "نه‌وشیروان مسته‌فا به وردی ئاگای له دۆخی كوردستان و جیهانیشه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش ڕوون بكه‌مه‌وه كه هاوڕێكانی ئێسته ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن".
ئەو گوتانەی سەردار عەبدوڵڵا، دوای ئەوە دێت كە دوێنێ شه‌ممه (7.11.2015) شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، بە مەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی ئەحمەد چەلەبی، سەردانی بەغدایان كرد و ھیچ كەس وەك نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان بەشدار نەبوو لە شاندەكە.