ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی عێراق ده‌گاته هه‌ولێر
دوو یاریی دۆستانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان، بڕیاروایه هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی تۆپی پێی عێراق ئه‌مشه‌و بگاته هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری كوردستان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست په‌یامنێری كوردستان 24 كه‌وتووه، بڕیاروایه ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی تۆپی پێی عێراق به مه‌به‌ستی كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان و ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئۆلۆمپیادی 2016ـی ڕیۆ دی جانیرۆی به‌رازیل بگاته هه‌ولێر.
له ئێسته‌دا خولی فۆكسی نایابی تۆپی پێی عێراق وه‌ستاوه، له‌م پێناوه‌یشدا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی خه‌ریكی ئاماده‌كارییه و له پێكهاته‌كه‌یشدا ڕیكار هاشمی یاریزانی كوردی یانه‌ی هه‌ولێر بانگهێشت كراوه.
ئه‌م كه‌مپه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی عێراق تا 18ـی ئه‌م مانگه ده‌خایه‌نێت، ڕه‌نگه یانه‌ی هه‌ولێر له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه دۆستانه‌دا ده‌رفه‌ت به یاریزانه كورده‌كان بدات كه له‌م یارییه تاقیان بكاته‌وه و تا ده‌رفه‌تی بانگهێشتكردنیشیان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی عێراق بڕه‌خسێت.