کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌رازيل بۆ پاراستنى زمانى خۆيان چى كردووه؟
رۆژێكى تايبه‌تى ته‌رخانكردووه
K24- ژوورى هه‌واڵ
هۆزه ره‌سه‌نه‌كانی به‌رازیل رۆژێكیان ته‌رخانكردووه بۆ پارێزگاری كردن له زمانه دێرینه‌كانیان.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له چوارچێوه‌ی پرۆگرامێكی تایبه‌تدا له هه‌وڵدایه زمانی دێرینی هۆزه هیندییه‌كانی به‌رازیل وه‌ك سامانێكی مرۆڤایه‌تی بپارێزرێن.
مه‌ترسی سه‌ر ئه‌و زمانه دایكییانه مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یه و له دوو هه‌زار زمانی دایكیی ته‌نیا 160 زمانیان ماونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه تا چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی دیكه 40%ى ئه‌و زمانانه‌ی قسه‌یان پێده‌كرێت له‌ناو بچن.
ژنان و پیاوانی هۆزه دێرینه‌كانی به‌رازیل، له نزیك مۆزه‌خانه‌ی هیندی له شاری ریۆ دی جانیرۆی به‌رازیل كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كێبڕكێی جیهانی یارییه دێرینه‌كانی دانيشتووانی ره‌سه‌نی هیندی به‌شداری بكه‌ن. پڕۆگرامی به دۆكیۆمێنتكردنی زمانه ره‌سه‌نه‌كان، له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و رۆشنبیری و زانست -یونسكۆ - به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئێرینا بۆكۆڤا، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی له یونسكۆ، ده‌ڵێت: "هه‌ر زمانێك له‌ناو ده‌چێت، له‌گه‌ڵ خۆیدا كه‌لتوره‌كه‌ش له‌ناو ده‌چێت، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكزومه‌ت و ئاژانسی پاراستنی زمانه كه‌لتووريه‌كان له هه‌وڵداین به‌ر به له‌ناوچوونی زمانه‌كان بگرین، ئه‌و هۆزانه كه دانیشتوانی ره‌سه‌نی به‌رازیلن، به‌ر له پێنج سه‌ده، ژماره‌یان 3 تا 5 ملیۆن كه‌س بووه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕ و شۆڕ و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌وه، له ئێستةدا ژماره‌یان بۆ 1 ملیۆن كه‌س كه‌مبووه‌ته‌وه و له كۆی ژماره‌ی دانيشتوانی به‌رازیل كه 200 ملیۆنه ئه‌وان ته‌نیا 0,5 سه‌رجه‌می دانيشتوان پێكده‌هێنن".
زۆرێك له پیاوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر دانیشتون و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كارده‌هێنن، به زمانی ره‌سه‌نی هۆزه‌كانیان قسه ده‌كه‌ن. ئه‌وان بڕوایان وایه كه به‌كارهێنانی زمانی ره‌سه‌نییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێگه‌یه‌كه بۆ پاراستنی زمانه‌كه‌یان.
دانیشتویه‌كی ره‌سه‌نی به‌رازیل، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر زمانه‌كه‌مان له‌بیر بكه‌ین، به‌های خۆمان له‌ده‌ستده‌ده‌ین، نرخ و سه‌نگمان نامێنێت و هیچ ناسنامه‌یه‌كمان نابێت، ئه‌مه زمانی ره‌سه‌نی خۆمانه".
كارلۆس لیڤینۆ، به‌ڕێوبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی هیندی، ده‌ڵێت: "له به‌رازیل 40%ى هۆزه ره‌سه‌نه‌كان ژماره‌ی ئه‌ندامانییان بۆ كه‌متر له 500 كه‌س كه‌مبوونه‌ته‌وه، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه، ئه‌و گرووپه بچووكانه چیدیكه توانای پاراستنی زمانه‌كانییان نه‌ماوه، زمانی وا هه‌یه كه ئاخێوه‌رانی كه‌مترن له 10 كه‌س، رێكخراوی یونسكۆ، پڕۆگرامێكی تایبه‌تی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و زمانه ناوچه‌ییان دانه‌وه به ئامانجی ئه‌وه‌ی له‌ناو نه‌چن و ئاخێوه‌رانییان بتوانن تا سه‌رده‌مێكی درێژتر پێیان بدوێن".
ئه‌و دانیشتوانه ره‌سه‌نانه دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر 350 هۆزدا و هه‌ندێك له هۆزه‌كانیش ژماره‌یان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه و تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات.
ساڵانه خولی جیهانی یارییه میلییه‌كانی دانیشتوانی ره‌سه‌نی كیشوه‌ری ئه‌مریكایی لاتین، له شاری پالماسی به‌رازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و یارییه هه‌موو هۆز و تیره‌ی خه‌ڵكی دێرینی كیشوه‌ره‌كه كۆده‌كاته‌وه.