کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ريكا له بارودۆخى باشوورى ده‌رياى چين نيگه‌رانه
به‌هۆى ململانێى وڵاتانهوهيه
به‌هۆى ململانێى وڵاتانهوهيه
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا رايده‌گه‌يه‌نێ كه وڵاته‌كه‌ى زۆر نيگه‌رانه له سه‌رهه‌ڵدانى به‌ربه‌ره‌كانێ له‌سه‌ر خاوه‌ندارييه‌تى باشوورى ده‌رياى چين.
به‌هۆى زيادبوونى كێشه و ململانێكان نێوان وڵاتان له‌سه‌ر مافى به‌ده‌ستهێنانى خاوه‌ندارييه‌تى به‌كارهێنانى ده‌رياى چين، بووه‌ته هۆى دروستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر بهرژهوهندييه بازرگانييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، به‌جۆرێك وايكردووه ئه‌و وڵاته نيگه‌ران بێت.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (8.11.2015) ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا له كۆڕبهنديك له كاليفۆرنيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ديكه‌ى ناوچه‌كه هه‌ست به دڵگران ده‌كه‌ن له ئه‌گه‌رى ترازانى ململانێيه‌كى نا ته‌ندروست له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ى داواى به‌ش ده‌كه‌ن له ده‌رياى چين.
ماوه‌يه‌كه هه‌ريه‌كه له وڵاتانى چين، ڤێتنام، ماليزيا، فليپين و برۆناى، هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ژموونى بازرگانى خۆيان له ده‌رياى چين فراوانتر بكه‌ن، به‌جۆرێك وايكردووه ململانێيه‌ك له‌نێوانياندا دروست بێت و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بخاته ژێر مهترسييهوه.