ڤالێنسیا گۆلبارانی یانەی سێلتافیگۆی کرد

سوودی به‌ یانه‌كانی ڕیال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ گه‌یاند

ڤالێنسیا گۆلبارانی یانەی سێلتافیگۆی کرد
ڤالێنسیا گۆلبارانی یانەی سێلتافیگۆی کرد

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

یانه‌ی ڤالێنسیا هه‌فته‌یه‌كی مێژوویی تێپه‌ڕ كرد، كاتێك سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌ دژی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ تۆمار كرد، كاتێك یارییه‌كه‌ی بە پێنج گۆل بەرامبەر گۆلێک یاریەکەی بردەوە.

 

له‌ لالیگای ئیسپانیا، شه‌وی ڕابردوو هه‌ردوو یانه‌ی ڤالێنسیا و سێلتا ڤیگۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن، لە سەرتا و لە خولەکی سێزدە باکو ئەلکاسێر گۆلی پێشکەوتنی ڤالێنسیای تۆمار کرد, دوای تێپەر بوونی تەنھا دە خولەک فێرناندێز گۆلی یەکسان بوونی تۆمار کرد.

بەر لەوەی نیوەی یەکەم بەکۆتا بێت,  دانیا باریخۆ گۆلی دووەمی تۆمار کرد.

لە گەل دەستپێکی گێمی دووەم باکۆ ئەلکاسێر گۆلی دووەمی خۆی و سێیەمی  یانەکەی تۆمار کرد.

لەکاتێکدا نۆلیتۆ ھاورێکانی ھەولیاندا ئەنجامەکە لە یەکتر نزیک بکەنەوە, بەلام دانیال باریخۆ گۆلی چوارەم و دووەمی خۆی لەیاریەکە تۆمار کرد.

لەدە خولەکی کۆتایش شکودرن موستافا واژووی لەسەر گۆلی پێنجەم کرد.

بەمەش یانەی ڤالێنسیا بەکۆکردنەوەی ھەژدە خال ھاتە حەفتەمینی ریزبەندی و سیلتافیگۆش بە بیست و یەک خال لە سێیەمی ریزبەندی بە بیست و یەک خاڵ مایەوە.