ئینته‌ر میلان به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام تۆرینۆی له‌خۆی تۆراند

میلانیش خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌ی دابه‌ش كرد

ئینته‌ر میلان به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام تۆرینۆی له‌خۆی تۆراند
ئینته‌ر میلان به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام تۆرینۆی له‌خۆی تۆراند

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

له‌ خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیا یانه‌ی ئه‌ی سی میلان دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و نه‌یتوانی سوود له‌ یاریگه‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی وه‌ربگرێت، یانه‌ی ئینته‌ر میلانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام له‌ یانه‌ی تۆرینۆی برده‌وه‌.

 

له‌ سێریا ئه‌ی، یانه‌ی میلان له‌ یاریگه‌ی سانسیرۆ میوانداریی یانه‌ی ئاتله‌نتای كرد، به‌ڵام له‌م یارییه‌دا سینیسیا میهالۆڤیچی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی میلان دوای 3 بردنه‌وه‌، یه‌كسانبوونێكی هاته‌ ڕێ و به‌ هاوبه‌شی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌ی دابه‌ش كرد، یانه‌ی ئینته‌ر میلانیش به‌ تاكه‌ گۆڵێكی یاریزانی فه‌ڕه‌نسی جیفری له‌ یانه‌ی تۆرینۆی برده‌وه‌.

ڕۆسۆنێری ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 20 خاڵ به‌رز كرده‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیی خوله‌كه‌ سه‌ركه‌وت، یانه‌ی ئینته‌ر میلانیش به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ 27 خاڵ خۆی گه‌یانده‌ لوتكه‌ی خوله‌كه‌.