ریال مەدرید ئەرکی قورسە

گومان له‌ به‌شداریكردنی به‌شێك له‌ ئه‌ستێره‌كانی ده‌كرێ

ریال مەدرید ئەرکی قورسە
ریال مەدرید ئەرکی قورسە

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

ئەمشەوی لالیگا جیاواز لە ھەفتەکانی پێشوو زۆرترین چاوی لەسەر دەبێت, لە یاریگای سانچێز بیزخوان, رۆنالدۆ و ھاورێکانی دەبنە میوانی یانەی سیڤییا, تیپەکەی رافا تا ئێستا جلەوی پێشنگایەتی لالیگای لەدەستدایە, بۆیە دەست بەردان لەم جلەوە دەبێتە ھۆی دابڕانی یانەی شایانە.

 

 ئه‌مشه‌و یانه‌ی ریال مەدرید به‌بێ کەریم بنزیمە و گاریس بەیل و مارسێلۆ دێنە ناو یاریگا, جگە لەمانە گومان لە بەشداری کردنی خێمس دەکرێت ھەرچەندە ناوی لە لیستی یاریزانە بانگھێشتکراوەکاندایە, سەرکەوتنی کوڕانی پێرێز لەم یاریە ئامادەکاریەکەی باش دەبێت بۆ یاری کلاسیکۆی ئیسپانیا و جەنگیان لەگەل بارسا.

 سیڤییایش جیاواز لە وەرزی رابردوو ئاستێکی باش پێشکەش ناکات، ئەمەش وایکردووە ئەم یانەیە لە سێزدەمی ریزبەندی خۆی ببینێتەوە، ئەگەر خەمێکیش لەخۆی نەخوات ئەوا نابێـتە یانەیەک نە لە چامپیۆنزلیگ نەبلیتێکی یۆرۆپا لیگیشی بەردەکەوێت.

 

یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌ 24 خاڵ له‌ خانه‌ی دووه‌م دێت، له‌و كاته‌ی یانه‌ی سیڤییا به‌ 12 خاڵ خانه‌ی دوازده‌یه‌می گرتووه‌.