بارسیلۆنا ڤیاریالی تووشی شۆك كرد

ئینریكی: به‌بێ مێسیش ئاستی بارسیلۆنا به‌رزه‌

بارسیلۆنا ڤیاریالی تووشی شۆك كرد
بارسیلۆنا ڤیاریالی تووشی شۆك كرد

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

بارسێلۆنا دووەمین یاری بەھێزی ئەم ھەفتەیە ئەنجام دا، کاتێک کامپ نووى كرده‌ گۆڕه‌پانی مه‌رگ بۆ یانه‌ی ڤیاریالی میوانی و سێ خاڵى لێ وه‌رگرت و به‌ 3 گۆڵیش به‌ڕێی كرده‌وه‌.

 

 تیپەکەی کەتەلۆنیا بە بێ مێسی سەرکردەیان لەجەنگێکی بەھێزدان. لویس ئینریکی نایەوێت یانەکەی ھیچ ھەنگاوێک لە یانەی شایانە دووربکەوێتەوە، بۆیه‌ تیپه‌كه‌ی زۆر به‌ باشی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ڤیاریالی ڕكابه‌ریان ئاماده‌ كردبوو.

له‌ خوله‌كی 60 نێیمار دا سیلڤا كلیلی گۆڵه‌كانی كرده‌وه‌، دواتر له‌ خوله‌كی 70 سوارێز به‌ لێدانی سزا گۆڵی دووه‌می زیاد كرد.

له‌ خوله‌كی 85 نێیمار گۆڵێكی دیكه‌یشی بۆ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ زیاد كرد.

 لە دوای پێکانی مێسی نیمار و سوارێز رێگەیان نەداوە ھەوادارانی بارسا ھەست بەنیگەرانی بکەن و  زۆرترین رێژەی گۆلیان تۆمار کردووە و بوونەتە فریاد رەسی یانەکە.

 

یانه‌ی بارسیلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ 27 خاڵ گرت و به‌ جیاوازی 3 خاڵ له‌ یانه‌ی شاهانه‌ دووره‌. یانه‌ی ڤیاریالیش به‌ 20 خاڵ بۆ خانه‌كانی خواره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ خزا. نێیماری یاریزانی به‌رازیلیش به‌ 11 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرت.