داعش به‌چڕى بۆردومان ده‌كرێ

ته‌نيا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا

داعش به‌چڕى بۆردومان ده‌كرێ
داعش به‌چڕى بۆردومان ده‌كرێ

K24- ژوورى هه‌واڵ

سوپاى ئه‌مه‌ريكا رايده‌گه‌يه‌نێ كه‌ له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، چه‌كدارانى داعش له‌ عێراق و سووريا به‌ چڕى بۆردومان كراون.

به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى چه‌كدارانى داعش له‌ عێراق و سووريا، سوپاى ئه‌مه‌ريكا رايده‌گه‌يه‌نێ كه‌ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان توانيويانه‌ به‌چڕى بۆردومانى داعش بكه‌ن و 31 گورز ئاراسته‌ى بنكه‌ و باره‌گه‌كانيان بكرێ به‌ جۆرێك چه‌ندان تانك و تۆپى داعشى كردووه‌ته‌ ئامانج، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زيانێكى زۆر ماددى و گيانى به‌ر داعش كه‌وتووه‌.

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ (8.11.2015) سوپاى ئه‌مه‌ريكا له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا بڵاويكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان، توانيويانه‌ له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 31 گورزى كوشنده‌يان له‌ بنكه‌ و باره‌گاكانى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له‌ عێراق و سووريا بوه‌شێنن، به‌جۆرێك زيانى گيانى و ماددى زۆرى پێگه‌ياندوون.

روونيشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ 19 له‌و گورزانه‌ تايبه‌ت كرابوون به‌ عێراق و 12 گورزيشيان له‌ سووريا، به‌جۆريك چه‌ندان تانك و تۆپ و باره‌گاى داعشى كردووه‌ته‌ ئامانج.

رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه‌، باوه‌ڕى به‌ ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه‌ هه‌يه‌، له‌ ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له‌ سووريا ده‌ركه‌وتن، له‌ حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه‌ عێراق و هێشرشيان كرده‌ سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به‌ دانيشتوانى ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه‌ زياتر له‌ 3 مليۆن كه‌س ئاواره‌ ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.