کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌ره‌ڕاى قه‌يرانى دارايى قوتابخانه‌يه‌كى نوێ ده‌كرێته‌وه
27 پۆلييه
K24 – ھەولێر
به ئاماده‌بوونى وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، قوتابخانه‌يه‌كى بنه‌ڕه‌تى 27 پۆلى له ناحيهى كهسنهزاندا كرايه‌وه.
رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌ى ئايه له ناحيهى كه‌سنه‌زان به ئاماده‌بوونى رێكخراوى كۆيكاى كۆريا و وه‌زيرى په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌چوو كه تێيدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى گواستنه‌وه‌ى ئهزموونهكاى كۆريا بۆ هه‌رێمى كوردستان كراوه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (8.11.2015) ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بڵاويكرده‌وه كه به ئاماده‌بوونى، پشتيوان سادق، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، قوتابخانه‌يه‌كى 27 پۆلى به‌ناوى ئايه لهناحيهى كه‌سنه‌زان كرايه‌وه.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، كردنه‌وه‌ى ئه‌و قوتابخانه‌يه به هه‌مه‌هانگى له‌نێوان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و ريكخراوى كۆيكاى كۆريا بووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه وه‌زيرى په‌روه‌رده له‌و رێوره‌سمه‌دا گوتارێكى پێشكه‌ش كرد و گوتى: "کردنەوەی ئەو قوتابخانە پێشکەوتوو و سەردەمیانە, دڵخۆشییەکی گەورە و رۆژێکی پیرۆزە لە کوردستان و گواستنەوەی ئەزموونی پەروەردەیی کۆریاشە کە خەمخۆری بواری پەروەردە و پێشکەوتنە، چونکە ئەوان لە پەروەردەوە دەستیان پێ‌کرد، ئەگەر ئێمەیش بمانەوێت کۆمەڵگەی کوردەواری بگۆڕین و پێش کەوین، دەبێت گرنگی بە بواری پەروەردە بدەین, ھەر لەم سۆنگەشەوە ئێمە لە وەزارەت ھەڵمەتی نۆژنکردنەوەی قوتابخانەکانمان دەست پێ کردووە".