کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
يهكگرتنى كۆمپانياى رينۆ و نيسان رهتدهكرێتهوه
ئاستهكانيان لهيهكتر جياوازه
K24- ژوورى ههواڵ
سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا یەكگرتنی ھەردوو كۆمپانیای ئۆتۆمبێڵی ریینۆی فەرەنسی و نیسانی یابانی رەتكردەوە.
مانوێل ڤاڵس، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند ، حكوومەتی فەرەنسا رازی نییە بەم پێشنیارەی بەرپرسانی ھەردوو كۆماپنیای تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ كە داوای تێكەڵكردنی پشكەكانیان كردبوو، بهڵكو پێی باشە تەنیا بەردەوامی بە پەیوەندیەكانیان بدەن و لە بازاڕی جیھانی ئۆتۆمبێڵ وەك ھاوپەیمان بمێننەوە.
سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشكرد كە پشكی كۆمپانیای ریینۆ لەناو كۆمپانیای نیسان بەرێژەی لە 43%يه و كۆمپانیای نیسانیش، تەنیا لە 15%ى پشكی لە ریینۆدا ھەیە و ئەمەش ناكرێ بەیەك ئاست سەیر بكرێت.
ھەفتەی رابردوو، ئەیمانۆیل ماكرون وەزیری ئابووری فەرەنسا، داوای لە كارلۆس غۆسن، سەرۆكی جێ بە جێكاری ھەردوو كۆمپانیاكە كرد، رێوشوێن بۆ یەكگرتنی ریینۆو نیسان بگرێتەبەر.