کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكایه‌تی رووسیا سه‌باره‌ت به كورد دێته ده‌نگ
ڕه‌خنه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرێت
K24- ژووری هه‌واڵ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا له سه‌ر كورد ره‌خنه له كۆمه‌ڵگاه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرێت.
ئه‌لیكساندر برۆد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا بۆ كارووباری مافی مرۆڤ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ (K24) ره‌خنه له كۆمه‌ڵگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرێت، كه له ئاست كێشه‌ی كورد كه‌مته‌رخه‌م بوون و ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌ندێك بابه‌ت هه‌ن له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گرنگییان پێ نادرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه كێشه‌ن و هه‌ن، گوتیشی: "بۆ نموونه كێشه‌ی كورد و پاكتاوی ره‌گه‌زی له دژی رووسه‌كان له وڵاتانی باڵتیك و هه‌ندێك كێشه‌ی دیكه كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان، ئێمه له دیكۆمێنته‌كانی خۆمان زۆر جار باسی كێشه‌ی كوردمان كردووه و پرێسكۆنفرانسمان رێك خستوه له‌گه‌ڵ ڕێكخراو و شاره‌زایانی مافی مرۆڤ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "له‌به‌ر ئه‌وه، ده‌مه‌وێت له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌تانه‌وه رای بگه‌یه‌نم كه ئێمه ئاماده‌ین ته‌نانه‌ت داواكاری هاووڵاتیانی ئاسایش سه‌باره‌ت به پاكتاوكردن و كۆچی زۆره ملێ و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كه‌ین له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا".
دوای راسته‌وخۆ تێكه‌ڵبوونی رووسیا بۆ نێو قه‌یرانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌یه‌وێ به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له ناوچه‌كه بسه‌پێنێ و ململانێی ڕكابه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك چۆن خۆی به داكۆكیكارێكی باشتری سووریا و ئێران ده‌زانێ، ده‌شیه‌وێ هه‌مان دید بخاته سه‌ر كوردیش، له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وان پێوه‌ندییان به هیچ ململانێیه‌كه‌وه نییه و سوپاسی هه‌ر لایه‌نێكیش ده‌كه‌ن كه هاوكاری دۆخی كوردستان بكات.