وه‌زرشیش ده‌كه‌م كه‌چی كێشم زیاد ده‌كا!

زۆرجار وه‌رزش ده‌كه‌ین كه‌چی كێشمان كه‌م نابێته‌وه‌، به‌ڵكوو زیادیش ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نازانین مامه‌ڵه‌

وه‌زرشیش ده‌كه‌م كه‌چی كێشم زیاد ده‌كا!
وه‌زرشیش ده‌كه‌م كه‌چی كێشم زیاد ده‌كا!

K24- ژووری هه‌واڵ
زۆرجار وه‌رزش ده‌كه‌ین كه‌چی كێشمان كه‌م نابێته‌وه‌، به‌ڵكوو زیادیش ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نازانین مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ برسێتی دوای وه‌رزش بكه‌ین.


زیاتر ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن، پرسیاری ئەوە دەكەن، چی بخۆن كە دوای وەرزشكردن كە ھەست بە برسییەتی دەكەن، تاوەكوو كێشی لەشیان زیاد نەكات.
لێره‌دا چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌ پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ئاماژه‌یان پێ كردووه‌:
یەكەم: دەبێت ئەو خواردنانە كەم بخۆیت كە ڕێژەیەكی زۆری ڤیتامیناتیان تێدایە، لەوانەش شیر و شیرنەمەنییەكان و شەربەتی پرتەقاڵ، ڕاستەوخۆ خواردنی ئەم خواردنانە دوای وەرزش كێشی لەش زیاد دەكات.
دووەم: خواردنی گۆشتی ماسی لەگەڵ زەیتی زەیتوون و پارچه‌یه‌ك نانی بچووك، لەشت بەھێز دەكات دوای ئەنجامدانی وەرزش، كێشی لەشیشت زیاد ناكات، خواردنێكی تەندروستیشە بۆ لەش.
سێیەم: خواردنی پەنیری سپی و كەمێك چەرەزات بەتایبەت بادام (چواله‌) و گوێز بێت، یان كشمیش و میوە وشككراوەكان ڤیتامین بۆ لەش زیاد دەكەن و كاریگەریه‌كی باشیان ھەیە بۆ به‌هێزبوونی له‌ش.


ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن، بۆ تەندروستیان و لەشجوانییان، زۆربەی جار نایانەوێ داوای وەرزش، خواردن بخۆن بۆ ئەوەی بەرگری لە مانەوەی جەستەیان بكەن بە ڕێكی، بەڵام نەخواردنی خواردن، زۆربەی جار كاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر لەش، بۆیە ڕەچاوی ئەو خاڵانەی سەروە بكە، بۆ ئەوەی لەشت بە جوانی و تەندروستیی باشه‌وه‌ بمێنێتەوە.