حەمە هاشم
نووسەر
میدیا و به‌رپرسیارێتى
میدیا به شێوه‌یه‌كى گشتى رۆڵى به‌رچاو ده‌بینێت له كاریگه‌رى خستنه سه‌ر رایه‌ڵه‌كانى كۆمه‌ڵگا ، وه ده‌توانێ وه‌ك پیشهگهرییهكى گه‌وره بچێته نێو رووداوه‌كان و كایه سیاسى و مهعریفیهكانى هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك ، هه‌روه‌ها ده‌ستى هه‌بێت له ده‌ستنیشانكردنى رێڕوى ئایكۆنه تایبه‌تیه‌كانى به‌ڕێوه بردنى كۆمه‌ڵگا ، جا ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستى تاك بێت یان گشتى جیاوازى نییه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه له هه‌ندێ كاتدا رووداوێك گه‌وره ده‌كرێت و ئه‌وه‌كه‌ى دى بچووك نمایش ده‌كرێت و ده‌ڵێن ئه‌وه میدیایه قه‌باره ده‌به‌خشێ به رووداوه‌كان و به باسه‌كان ، به ئامار و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانى دیكه‌ى ژیان ، له‌به‌ر ئه‌مه به‌رپرسیارییه‌تى ئه‌خلاقى له‌كارى میدیاییدا یه‌كه‌مین خاڵێكه كه بۆ سه‌ركه‌وتن و متمانه به‌ده‌ستهێنان ده‌بێ كارى له‌سه‌ر بكرێت ،چونكه سه‌یرده‌كه‌ین میدیا رۆڵى هه‌یه له تیشك خسته‌سه‌ر زۆرێك له كێشه‌كان و قه‌باره پَبهخشینیان ، بۆیه هۆشیارى میدیایى بریتیه له راستگۆیى ڕه‌ها له گه‌وره و بچووككردنه‌وه‌ى بابهتهكان .
به‌رپرسیارێتى له میدیادا واتا به‌رپرسیارێتى ره‌وشتى به‌رانبه‌ر ته‌واوى كۆمه‌ڵگا و بیر وراكانیان .. بیر‌و راى سیاسى ، ئابورى ، كه‌لتوورى ، ئاینى و سه‌رجه‌م كایه‌كانى دیكه‌ى ژیارى كۆمه‌ڵگا .
خاڵى گرنگى به‌رپرسیارێتى ماناى بێلایه‌نى و روونى له كاردا ، به‌جۆرێك كه هیچ ئایدیا و بیر و تێڕامانێكى جیاوازى كۆمه‌ڵگا به‌لاوه نه‌نێت و حسابیان بۆ بكه‌یت و شته‌كان وه‌ك خۆى كه روو ده‌ده‌ن په‌خش بكه‌یته‌وه .
ئه‌م بهرپرسیاێتیه له میدیاى كوردیدا به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت ن واتا تا ئێستا بنكه و ده‌زگایه‌كى میدیایى هێنده بێلایه‌ن نابینرێت كه وه‌ك ئاوێنه‌یه‌كى راسته‌قینه‌ى كۆمه‌ڵگا چاوى لێبكرێت ، هه‌ربۆیه زۆربه‌ى میدیاكان شتێك شكانهوهیان تێدایه به‌لاى ئایدیایه‌ك یان ره‌وتێكى تایبه‌ت ، بۆیه هیچیان نه‌بوونه‌ته جێگاى متمانه‌ى ته‌واوى كۆمه‌ڵگا ، كه دوا جار كارێكى قورسیش نیه .
گومان له‌وه‌شدا نیه كه میدیا به‌بێ سیاسه‌تى میدیایى بهرێوهناچێ ، به‌ڵام دارێژهرانى سیاسه‌تى ئه‌و میدیایانه ده‌بێ ژیرانه‌تر بچنه ژێر ئه‌و به‌رپرسیارێتیه ئهخلاقیهى كه كۆمه‌ڵگا داوایان لێده‌كات .
میدیاى كوردى جۆرێك دابه‌شبوونى پێوه دیاره به‌سه‌ر چه‌ند باڵێكى بیركردنه‌وه و ره‌وتى جیاواز ، زۆرێكیان كه وه‌ك میدیاى ئه‌هلى و سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌ركه‌وتوون ، به‌ڵام له تێكڕاى كاره میدیاییهكانیاندا نه‌یانتوانیوه ئه‌مانه‌تى ئه‌ركى میدیاى راسته‌قینه بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ، ئێمه باس له‌و میدیا حزبى و تایبه‌تانه ناكه‌ین كه حزب یان كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیه‌كان به‌رێوه‌به‌رن له ده‌ستنیشانكردنى سیاسه‌ته‌كانیان ، به‌لكوو له میدیایه‌ك ده ئاخفین كه ده‌یه‌وێت خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتى گشتى و راستگۆیى و به‌رپرسیارێتى بێت .
مهترسیهكى روون هه‌یه له‌سه‌ر تێكڕاى میدیاى گشتى ، به بوونى میدیایه‌ك كه پێى ده‌وترێت میدیاى سێبه‌ر ، مه‌كینه‌ى ئه‌و میدیا سێبه‌رانه كه له بنه‌چه‌دا حزبى كوردین و ده‌یانه‌وێ ره‌وتى گه‌شه و هۆشیارى كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاقارى خۆیان راپێچ بكه‌ن ، ئه‌مه‌یه جۆرێك له سه‌رلێشێوان و ناروونى له ئاماژه میدیاییه‌كاندا ، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه نابه‌رپرسیارێتى له‌و میدیایانه‌دا ته‌شه‌نه ده‌كا و هه‌میشه به ده‌هۆڵى هه‌ندێك ده‌یانه‌وێ تێكڕاى خه‌ڵك بخه‌نه هه‌له‌كه سه‌ما .
له كۆى گشتیدا میدیاى به‌رپرس ده‌بێت له ئازادییه‌كى ره‌ها دا كاره‌كانى بكات و ره‌وتى رووداوه‌كان و كێشه‌كان وه‌ك خۆى بگوازێته‌وه ، بێئه‌وه‌ى فشارى له‌سه‌ر بێت و ئه‌قڵیه‌تى وابه‌سته گیرۆده‌ى بكات .
میدیاى به‌رپرس ده‌بێ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵگادا نه‌ش و نما بكات و هه‌نگاو بنێ ، گرنگى بدات به ئه‌فراندن و توانسته مرۆییه‌كان ، به‌بێ ره‌چاوكردنى ئاریشه‌ى ئایدیایى ، نرخ دابنێ بۆ زانستى ئینسانه‌كان ، هۆشمه‌ندى و هێزى بیركردنه‌وه‌یان .
له‌به‌ر ئه‌مه به‌رپرسیارێتى میدیایى واتا ره‌وشتى جوانى كاركردن له میدیا دا ، میدیاى به‌رپرسیش بریتیه له‌و میدیایه‌ى كه ئازادانه كارده‌كات له پێناو تێڕوانینى كۆمه‌ڵگا .