پێشمه‌رگه‌ داعشی له‌ نزیك مه‌خموور تێكشكاند

پێشمه‌رگه‌ داعشی له‌ نزیك مه‌خموور تێكشكاند
پێشمه‌رگه‌ داعشی له‌ نزیك مه‌خموور تێكشكاند

K24- ژووری ھەواڵ
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێرشێكی داعشیان له‌ نزیك مه‌خموور تێكشكاند.


سه‌رله‌بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (9.11.2015) چەکدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) لە گوندی گڕاو کە دەکەوێتە باشووری مەخموور (100كم، رۆژئاوای هه‌ولێر) هێرشیان کردوەتە سەر پێشمەرگە و بە توندی وەڵامیان دراوەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە فەرماندەیەکی پێشمەرگەوە به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاندووه‌، چەکدارانی داعش لە سنووری گوندی گڕاو کە 28کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری مەخموور لە نزیک هەر سێ قەزای حەویجەو دوبز و مەخموور هێرش دەکەنە سەر خاڵێکی پێشمەرگەو دوای وەڵامدانەوەی پێشمەرگە هێرشەکەی داعش تێک دەشکێنرێ.
لە بارەی زیانەکانیشەوە، ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتی: "بەهۆی بارانبارینەوە زیانەکانی چەکدارانی داعش نەزانراون بەڵام بە دڵنیایەوە کوژراو و برینداریان هەیە و لەو هێرشەشدا پێشمەرگە هیچ زیانێکی نەبووە".