جارێكی دیكه‌ بۆردومانی رووسيا خه‌ڵكی سڤیلی پێكا

20 هاووڵاتی سڤیل كوژران

جارێكی دیكه‌ بۆردومانی رووسيا خه‌ڵكی سڤیلی پێكا
جارێكی دیكه‌ بۆردومانی رووسيا خه‌ڵكی سڤیلی پێكا

K24- ژووری ھەوڵ
بەھۆی بۆردوومانەكانی رووسیا لە شاری دۆما زیاتر، له‌ سووریا، زیاتر له‌ 20 هاووڵاتی سڤیل كوژران.


بەھۆی بۆردوومانی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا و كردنه‌ ئامانجی نه‌یارانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، لەشاری دۆما (9 كم، باكووری رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق) زیاتر لە 20 هاووڵاتی سڤیل كوژران كە زۆرینەیان ژن و منداڵن.
ئەمڕۆ دووشەممە (9-11-2015) ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند كە فڕۆكە جەنگیەكانی روووسیا بۆردوومانی شاری دۆمایان لە دەورووبەری دیمەشق كردووە، لە ئەنجامی بۆردوومەنەكاندا 23 ھاووڵاتی سڤیل كوژراون، لەنێو كوژراوانیشدا حەوت ژن و شەش منداڵ ھەیە و چەندان ھاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
لەلایەكی دیكه‌شه‌وه‌، تیمی بەرگری مەدەنی سووریا كە گرووپێكی مەدەنی خۆبەخشن، جەختیان لەسەر كوژرانی ھاووڵاتی سڤیل كردووه‌تەوە لە شاری دۆما.
بە گوتەی ڕاونگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە سەرەتای دەستپێكردنی ھێرشە ئاسمانییەكانی ڕووسیا لە سووریا، ژمارەی كوژراوانی ھاووڵاتیانی مەدەنی زیاترە لە كوژراوانی چەكدارا.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕەتی كردووه‌تەوە، ئەوان ھاووڵاتیانی سڤیلیان بۆردوومان كردبێت، جەختیان لەوەش كردووه‌تەوە كه‌ ئەوان دژی "گرووپە تیرۆرستییەكان" دەجەنگن.


لە كۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا، دوای بەستنی ھاوپەیمانی چوار قۆڵی لە نێوان سوریا، عێراق و ئێران بە سەرۆكایەتی ڕووسیا، مۆسكۆ لە ڕێگەی ھێزی ئاسمانی و زەمینیەوە بۆردوومانەكانی لە سووریا دەست پێ كردووە.