کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
قوباد تاڵه‌بانی: ته‌نیا بۆ سه‌ره‌خۆشی چووین بۆ به‌غدا
"ئه‌وه‌ی میدیا باسی ده‌كا ڕاست نییه"
K24- ژووری ھەواڵ
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه سه‌باره‌ت به چوونی شانده‌كه‌یان بۆ به‌غدا ده‌گوترێ.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وه‌ی میدیا باسی ده‌كا، ڕاست نییه و ئه‌وان نه‌چوون بۆ به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بادی، ده‌شڵێ: "ئێمه ته‌نیا بۆ سه‌ره‌خۆشی خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی چووین بۆ به‌غدا".
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، سەرۆكی كۆنگرەی نیشتیمانی عێراق و كه‌سایه‌تی سیاسیی ناسراوی شیعه، ڕۆژی 3.11.2015 له شاری به‌غدا، به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه، گیانی له‌ده‌ست دا.
پێشتریش سامی ئه‌رگوشی، سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیران لە توویتێكدا لە پێگەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی توویتەر، رایگەیاند كە نێچیرڤان بارزانی رۆژی 7.11 بە یاوەری شاندێك سەردانی بەغدا دەكەن، ئاماژەشی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مەبەست لە سەردانەكەیان بەشداریكردنە لە پرسەی ئەحمەد چەلەبی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9.11.2015) لەمیانی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمێک بۆ خوێندکارانی تواناسازی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش کرد کە هەموو لایەنەکان لە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەدان.
زیاتر لە دووساڵ دەبێت، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بودجەی ھەرێمی كوردستان بڕاوە، بۆیە سەردانی ھەر به‌رپرسێكی باڵای كورد بۆ بەغدا، گومان دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و ناوه‌ند بێت.