کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئیسماعیل حەمێ: بە ھەزاران گەنج بەھۆی سەربازیی زۆرەملێ كۆچیان كردووە
"خۆپیشاندانی شارۆچكەی چیلاخ لە دژی بڕیارەكانی پەیەدە بوون"
K24- ژووری ھەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی (ئەنەكەسە) ڕایگەیاند كە سیاسەتی و بڕیارەكانی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) جێگای شەرمەزارین.
ئیسماعیل حەمێ، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی، لە ڕووماڵی ههواڵێك (K24)، له قامیشلۆوه ڕایگەیاند كە خۆپیشاندانەكانی 7ی ئەم مانگە لە شارۆچكەی چیلاخە لە دژی بریارەكانی پەیەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆجێی دەربارەی سەپاندنی خوێندنی ئایدۆلۆژی ولەشكری وناچاربوون.
حەمێ ڕاشیدهگهیهنێ كە ئەوان بەساڵان خەبات و تێكۆشان بۆ بەكارھێنانی زمانی كوردی لە دژی سەپاندنی ئایدۆلۆژیای حیزبایەتی و دهكهن.
دەربارەی سەربازیی زۆرملێ، گوتی: "بە ھەزاران گەنج لە ڕۆژائاوای كوردستان بەھۆی ناچاریان بۆ سەربازی زۆرەملێ كۆچیان كردووە".
ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر مەبەستی پەیەدە بەرگرییە دەبێت پەیەدە قبووڵ بكات پێشمەرگەی ڕۆژ ئاوا بگەڕێنەوە،بەرگری لە خەڵك وخاكی خۆیان بكەن. دهشڵێ: "خەڵكی رۆژ ئاوای كوردستان بەوەڕیان بە لە شكرێ ژێر ئاڵای حیزبێك نیە.خەڵك یەك ڕێزی كورد داوا دەكات.
دەربارەی ھەبوونی دووھێز لە ڕۆژئاوای كوردستان كێشە دروست دهكات یاخوود نا، ئەو ئەندامەی ئەنەكەسە گوتی: "ئێمە ناڵێین دوو ھێز لە ڕۆژئاوای كوردستان ھەبن، بەگوێرەی ڕێكەوتنەكەی ھەولێر و دھۆك، دەبێت لە چوارچێوەیەكی سیاسی، ھەردوو ھێز ڕێكبخرێن، بەمەرجێك پەیەدە ئەم ڕێكخستنە نەكات.
حەمێ نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی دانوستانی بەڕێوەبەرایەتی خۆجێی و رایگهیاند كه ئەوان ڕێگریان لە خۆپیشاندان گرتووە، شتی ھەرە سەیریش ئەوەیە زیاتر لە 2 ھەزار كەس سهبارهت بەڕێوەبەرایەتی خۆجێی خۆپیشاندانی لە دژی ئەنەكەسە كردووە.