کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا.. چه‌ند كه‌سانێكى گومان لێكراو ده‌ستگير ده‌كرێ
نيازى ئه‌وه‌يان هه‌بووه بچنه نێو داعش
K24- ژوورى هه‌واڵ
پۆليسى توركيا رێگه به‌چه‌ند گه‌شتيارێك ده‌گرێت كه پێ بنێنه ناو خاكى توركيا، به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌شتيارانه گومان لێكراون و نيازى ئه‌وه‌يان هه‌يه بچنه نێو رێزه‌كانى داعش.
ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ رايده‌گه‌يه‌نێ كه پۆليسى توركيا رێگرى له‌و كه‌سانه ده‌كات كه گومان لێكراون ياخود نيازى ئه‌وه‌يان هه‌يه بچنه نێو ريكخراوى جيهادى، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌ده‌نه رێگرى له 38 گه‌شتيار ده‌كات و ده‌نياننێرێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆيان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9.11.2015) ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ رايگه‌ياند، پۆليسى توركيا 38 كه‌سى له فڕۆكه‌خانه ئه‌ده‌نه ده‌ستگيركردووه كه نيازى ئه‌وه‌يان هه‌بووه بچنه نێو ريزه‌كان رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له نێوان گيراوه‌كانيشدا 10 ئافره‌ت و 16 مێردمنداڵ هه‌بوونه.
ئه‌و ئاژانسه روونيشى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌شتيارانه، گشتيان خه‌ڵكى بيانين له ناوه‌ڕاستى ئاسيا و ئه‌نده‌نوسيا و ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاته و فه‌رمانى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ دراوه.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه سه‌ركردايه‌تى هێزه‌كانى توركيا له پێگه‌ى ئه‌لكترۆنى خۆى، رايگه‌ياندووه كه 12 كه‌سيان له‌پارێزگاى غازى عه‌نتابى نزيك سنوورى سووريا، ده‌ستگيركردووه ويستوويانه بچنه رێزه‌كانى داعش.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه رۆژى هه‌ينى رابردووش له فڕۆكه‌خانه‌ى ئيستانبۆڵ نزكه‌ى 40 كه‌سى گومان لێكراوى مه‌غريبيان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆيان به‌هه‌مان شێوه ويستويانه بچنه ريزه‌كانى داعش.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه حكوومه‌تى توركيا سنووره‌كانى خۆى و فڕۆكه‌خانه‌كانى خستووه‌ته ژێر چاودێرييه‌وه بۆ رێگرتن له‌كه‌سانى جيهادى بۆ نێو ريزه‌كانى داعش.
به‌پێى ئه‌و ئامارانه كه حكوومه‌تى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه له سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 ه‌وه تاوه‌كوو ئێسته، زياتر له 2300 كه‌سى گومان لێكراوى جيهادى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆيان نه‌هێشتووه پێبنێنه نێو خاكى توركياوه.
له‌مانگى تشرينى يه‌كه‌مى رابردووى ئه‌مساڵدا، دوو ته‌قينه‌وه له وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى توركيا رووياندا بووه هۆى كوژران و برينداربوونى سه‌دان كه‌س، حكوومه‌تى توركياش رێكخراوه جيهادييه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى كه ده‌ستيان له‌پشتى ئه‌و كرده‌وه تيرۆرستييه هه‌بووبێ.