ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
محەمەد سەڵاح لە رۆما دوور دەکەوێتەوە
گۆرگه‌كان زه‌برێكی كوشنده‌یان به‌ر ده‌كه‌وێت
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هێرشبه‌ره میسرییه‌كه‌ی یانه‌ی ڕۆما بەهۆی ئەو پێکانەی لە بەرامبەر لازیۆ لە پێی راستی تووشی بوو، ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له یانه‌كه‌ی داببڕێت.
شه‌وی ڕابردوو له خولی سێریا ئه‌ی، هه‌ردوو یانه‌ی ڕۆما و لازیۆ به یه‌ك گه‌یشتن، گۆرگه‌كانی ڕۆما توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە لازیۆی کۆنە رکابەری ببه‌نه‌وه، دزیکۆ و جێرڤینھۆ گۆڵەگانی رۆمایان تۆمار کرد, بەو ئەنجامەیش گورگەکان بە کۆکردنەوەی ٢٦ خاڵ بەردەوامیاندا بە رکابەری کردنی ئینتەرمیلان و فیۆرێنتینای پێشەنگ.
له‌و یارییه‌دا محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی ڕۆما تووشی پێكانێكی سه‌خت بووه‌وه، بەپیێ پشکنینی سەرەتاییەکانیش دەرکەوتووە، سەڵاح بۆ ماوەی ٤ بۆ ٦ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت و لە پێی راستی تووشی هەوکردن بووە.
جیالۆرۆسی بە پێکرانی هێرشبەرە میسرییەکەی، لێدانێکی کوشندەی بەردەکەوێت و هێزێکی گرنگ و هەستیاری هێلی هێرشبردنی لە دەست دەدات.