کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زه‌رده‌واڵه‌كان سیگناڵ ئیدونا پاركیان وروژاند
له یانه‌ی بایرن میونشن نزیك بوونه‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له گه‌ڕی دوازده‌می بۆندزلیگادا، یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمۆند دێربی ڕۆڕی له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی یه‌كلاكرده‌وه و له شاڵكێی برده‌وه.
شه‌وی ڕابردوو له یاریی لوتكه‌ی نێوان بورسیا دورتموند و شالكێ، زه‌ردپۆشه‌كان به ئه‌نجامی (3 ـ 2) گۆڵ له شینپۆشه‌كانیان برده‌وه و هه‌نگاوێكیش له یانه‌ی بایرن میونشن نزیك بوونه‌وه.
شینجی كاگاوا له خوله‌كی ٣٠ به گۆڵێك زه‌رده‌واڵه‌كانی سیگنال ئیدونا پاركی وروژاند و دۆرتمۆند به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام ته‌نیا دوای سێ خوله‌ك كلاسیان هۆنتیلار, یارییه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه و گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ شینپۆشه‌كان تۆماركرد.
پێش ئه‌وه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌م كۆتایی بێت، ماتیاس جێنته‌ر له خوله‌كی ٤٣ به پاسێكی میخیتاریان گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ دۆرتمۆند تۆماركرد، چوار خوله‌ك دواتر ئۆبامیانگ له رۆژی دیارنه‌بوونی ریۆس ده‌ركه‌وت و گۆڵی سیه‌می بۆ بۆروسیا تۆماركرد.
هه‌رچه‌نده هۆنتیلار گۆڵێكی دیكه‌ی بۆ شاڵكێ تۆماركرد، به‌ڵام ئه‌و گۆڵه به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له دێربی تووشی شكست نه‌بن و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ دۆڕان.
دۆرتمۆند بووه خاوه‌نی ٢٩ خاڵ و پێنج خاڵ له بایرن میونشنی پێشنگه‌وه دووره. یانه‌ی شالكێش به 20 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م مایه‌وه.