ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
رامۆس به‌هۆی ئه‌و گۆڵه‌ی تۆماریكرد، پێكانه‌كه‌ی نوێبووه‌وه
ڕه‌نگه نه‌توانێت به‌شداری یاری كلاسیكۆ بكات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
گەڕێک پێش بەڕێوەچوونی کلاسیکۆ، ریال مەدرید تامی یەکەم دۆڕانی لەم وەرزە چەشت و لە بەرامبەر سێڤییا دۆڕا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش یه‌كێك له باشترین بهرگریكارهكانیشی له ده‌ستدا.
رامۆس له یاریی شه‌وی رابردووی ریال مه‌دریددا، دوای تۆماركردنی گۆڵی یه‌كه‌می مێرێنگی، به‌سه‌ر شانی راستیدا كه‌وت و پێكانه‌كه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ری نوێبووه‌وه و هه‌ستی به ئازار كرد، بۆیه یارییه‌كه‌ی ته‌واونه‌كرد و رافایل ڤاران شوێنی گرته‌وه،
له دوای یارییه‌كه، رامۆس رایگه‌یاند، زه‌حمه‌ته له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یاریی بكات, به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چه‌ند رۆژێكی پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پێكانه رزگاری بێت، به‌ڵام دیار نییه ئه‌و به‌رگریكاره بۆ یاریی كلاسیكۆ ئاماده ده‌بێت یاخوود نا.
له ئێسته‌دا یانه‌ی ڕیال مه‌درید به 24 خاڵ پێشه‌نگی بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه له ده‌ستدا كه 27 خاڵی هه‌یه، جیا له‌وه‌یش یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی خیخۆن خۆی له شاهانه نزیك كردۆته‌وه و ته‌نیا خاڵێك له یانه‌ی ڕیال مه‌درید دووره.