کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له پرێمه‌ر لیگ ڕێز له قوربانییه‌كانی جه‌نگی جیهانی گیرا
هاری كین هانده‌ره‌كانی گه‌نه‌رزی تووشی شۆك كرد
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
وه‌كو هه‌موو ساڵێك، ئه‌م وه‌رزه‌ش یارییه‌كانی یه‌كشه‌ممه‌ی دووه‌می نۆڤێمبه‌ری پرێمه‌رلیگ به رێزگرتن له قوربانییه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی ده‌ستیپێكرد و گوڵه سووره‌كانی پۆپی یاریگاكانی ئینگڵته‌ڕای ته‌نیبووه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو، خه‌ونی یانه‌گه‌وره‌كانی پرێمه‌ر لیگ له گۆڕنرا، گه‌رچی یه‌كه‌م یاریی بوو له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا، راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئاستۆن ڤێلا بكات، به‌ڵام رێمی گارد خاڵێكی له مانچێسته‌ر سیتیی پێشه‌نگ وه‌رگرت و نه‌یهێشت مانوێل پێلیگرینی و یاریزانه‌كانی نه بۆنه‌ی گۆڵتۆماركردن، نه به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه له یاریگای ڤێلا پارك ئاهه‌نگ بگێڕن، ڤێلانسی بیسته‌می ریزبه‌ندیی كرده خاوه‌نی پێنجه‌مین خاڵ و دوای حه‌وت دۆڕانی له‌سه‌ر یه‌كتری، له یه‌كه‌مین هه‌نگاویدا سنوورێكی بۆ دۆڕانه‌كانی ئاستۆن ڤێلا دانا.
له باكووری له‌نده‌ن به‌رامبه‌ربوون بووه ناونیشانی دێربی بیگ بین و ئارسناڵ نه‌یتوانی یه‌كسانبوونه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بقۆزێته‌وه و بۆ پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه سه‌ربكه‌وێت.
له خوله‌كی ٣٢ هاری كین هانده‌ره‌كانی گه‌نه‌رزی شۆك كرد و تۆتێنهام هۆتسپێرسی به گۆڵێك پێشخست، گه‌رچی ئالێكسس سانچێز و هاوڕێكانی هێرش له دوای هێرشیان ده‌برد بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه، به‌ڵام هێرشه پێچه‌وانه‌كانی سپێرز وای له ئاماده‌بووانی یاریگای ئیمارات كردبوو ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیان بێت.
سێ خوله‌ك دوای هاتنه ناوه‌وه‌ی بۆ ناو یاریگا، كیران گیبس دوای سێ ساڵ دووه‌م گۆڵی خۆی له مێژووی پرێمه‌رلیگدا تۆماركرد و له شه‌شه‌مین ئه‌سیستی له‌سه‌ر یه‌كتری مه‌سعوود ئۆزێلدا، گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی بۆ گه‌نه‌رز تۆماركرد.
گه‌رچی گه‌نه‌رز نه‌یتوانی پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ له سیتیزنس وه‌ربگرێت، به‌ڵام به به‌ده‌ستهێنانی خاڵه‌كه‌ی دێربی پێشه‌نگایه‌تی خوله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جلشینه‌كانی مانچێسته‌ری به‌شكرد.
له ئانفێڵد رۆد، لیڤه‌رپوول به ئامده‌بوونی ستیڤن جیراردی لیده‌ری پێشووی یانه‌كه میوانداریی كریستیال پاڵاسی كرد.
پۆلاسی له خوله‌كی ٢١ی یارییه‌كه سوورپۆشه‌كانی شاگه‌شكه كرد و كریستال پاڵاس و پاردۆ به گۆڵێك پێشكه‌وتن.
به‌ڵام فیلیپی كۆتینهۆ نه‌یهێشت خۆی و هاوڕێكانی به دۆڕاوی بچنه‌وه به‌رده‌م یۆرگن كلۆپ و به‌ر له ته‌واوبوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م یارییه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه.
له‌وكاته‌ی لیڤه‌رپوول خه‌یاڵی له‌لای تۆماركردنی گۆڵی سه‌ركه‌وتن بوو، سكۆت دان ده‌نگی هانده‌رانی كۆپی كزكرد و تاڵوی یه‌كه‌م دۆڕانی له یاریگاكه به كلۆپ نۆشی.
ڕیزبه‌ندی خولی یانه نایابه‌كانی ئینگلته‌را، دوای به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی دوازده‌یه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه: 1ـ مانچسته‌ر سیتی (26) خاڵ، 2ـ ئارسنالأ (26) خاڵ، 3ـ لیسته‌ر سیتی (25) خاڵ، 4ـ مانچسته‌ر یونایتد (24) خاڵ، 5ـ تۆتنهام (21) خاڵ، 6ـ وێست هام (21) خاڵ، 7ـ ساوسهامپتۆن (20) خاڵ، 8ـ كریستال پاڵاس (19) خاڵ، 9ـ ئیڤه‌رتۆن (17) خاڵ، 10ـ لیڤه‌رپوول (17) خاڵ.