کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جۆكۆ مێژووییه‌كی تازه‌ی له تێنسی سه‌رزه‌ویدا نووسییه‌وه
له 30 ساڵی ڕابردوو كه‌س نه‌یتوانیوه ئه‌و ڕیكۆرده تۆمار بكا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
تێنسزانه سڕبیاییهكه له چنینه‌وه‌ی ناسناوه‌كان به‌رده‌وامه، ئه‌مساڵیش به بردنه‌وه‌ی نازناوی تێنسی پاریس مێژووییه‌كی نوێ و ڕێكۆردێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد كه پێشتر هێچ تێنسزانێك نه‌یتوانیوه ئه‌م كاره بكات.
نۆڤاك جۆكۆڤیچ، تێنسزانی سڕبی و خاوه‌نی پێشه‌نگی جیهانی توانی زۆر به شایسته‌یی ده‌ست به‌سه‌ر نازناوی ماسته‌رزی پاریسشدا بگرێت.
جۆكۆ به بردنه‌وه‌ی جامی پاریس كۆی نازناوه‌كانی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی ماسته‌رز و گراند سلامدا بۆ 10 نازناو به‌رز كرده‌وه.
جۆكۆ یه‌كه‌مین یاریزانی تێسنه كه بتوانێت له وه‌رزێكدا 3 نازناوی گراند سلام و 7 ماسته‌رزی ئه‌م وه‌رزه بباته‌وه.
جۆكۆ ئه‌م وه‌رزه نازناوه‌كانی گراند سلامی ئوسترالیا، ویمبڵدۆنی برده‌وه، هه‌روه‌ها نازناوه‌كانی ماسته‌رزی مه‌یامی، ئیندیان وێڵز، مۆنتی كارلۆ، ڕۆما، سینسیناتی، شانگهای و پاریسی برده‌وه.
نۆڵی له ئێسته‌دا ته‌نیا پاڵه‌وانییه‌تیی كۆتایی وه‌رز ماوه كه هه‌فته‌ی دادێ له له‌نده‌ن ده‌كرێت و خۆی هه‌ڵگری نازناوه‌كه‌یه.
جۆكۆ دوای بردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو نازناوانه ئێسته وه‌ك ئه‌فسانه و ئیمپراتۆرییه‌تێكی تازه‌ی تێنس ده‌ناسرێت، به‌وپێیه‌ی له 30 ساڵی ڕابردوودا هیچ تێنسزانێك نه‌یتوانیوه به‌م جیاوازییه‌ی ئێسته‌ی جۆكۆڤیچ لوتكه‌ی باشترینه‌كانی تێنس بگرێت، به‌و پێیه‌ی به 7 هه‌زار خاڵ له سه‌رووی نزیكترین ڕكابه‌ره‌كانی دێت كه ئه‌ندی مۆرای به‌ریتانیاییه كه پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
به‌پێی ئه‌م ڕیزبهندییهیش بێت، جۆكۆ ئه‌گه‌ر به‌شداری هیچ پاڵهوانییهتییهكیش نه‌كات تا ناوه‌ڕاستی وه‌رزی داهاتوو هه‌ر له سهرلیسای باشترینه‌كانی جیهان ده‌مێنێته‌وه.